سه‌ربازانى ئه‌مه‌ريكا: ره‌نجمان له عێراق به‌فيڕۆچوو
K24 – هه‌ولێر
ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ريكايانه‌ى له عێراقدا خزمه‌تى سه‌ربازييان كردووه، نيگه‌رانن له ره‌وشى ئه‌منى عێراق و بڕوايان وايه ئه‌وه‌ى ئه‌وان هه‌وڵيان بۆ دا و به‌رهه‌ميانهێنا، به هۆى ململانێى تائيفى و سياسه‌تى ئۆباماوه شكستى هێناوه و ئه‌وان ره‌نجيان به‌فيڕۆچووه.
له 2003دا، به مه‌به‌ستى رووخاندنى رژێمى سه‌دام حوسێن كه زياتر له 30 ساڵ حوكمى عێراقى ده‌كرد، به هه‌زاران سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكايى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانێتييه‌كى نێوده‌وڵه‌تييدا روويان له عێراق كرد بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى هێزه‌كانى سه‌دام حوسێن ببنه‌وه.
دواى 12 ساڵ له رووخاندنى رژێمه‌كه‌ى سه‌دام حوسێن و دواى نزيكه‌ى چوار ساڵ له كشانه‌وه‌ى سووپاى ئه‌مه‌ريكا له عێراق، ژماره‌يه‌ك له‌و سه‌ربازانه‌ى له عێراق ئه‌ركى سه‌ربازييان راپه‌ڕاندووه نيگه‌ران و تووڕه‌ن له ره‌وشى عێراق.
په‌ره‌سه‌ندن و فراوانبوونى هه‌ژموونى رێكخراوى داعش و گه‌شه‌كردنى ميليشيا چه‌كدارييه‌كان بووه‌ته جێى ره‌خنه و نيگه‌رانى ئه‌و سه‌ربازانه.
له حوزه‌يرانى 2014دا چه‌كدارانى رێكخراوى داعش له سنوورى سوورياوه په‌ڕينه‌وه بۆ عێراق و توانيان له ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكدا، موسڵ، كه دووه‌م گه‌وره شارى عێراقه داگيربكه‌ن و له دوو رۆژى دواتردا به‌ره‌و پارێزگا سوننه نشينه‌كانى ناوه‌ڕاستى عێراق پێشڕه‌ويان كرد و توانيان بگه‌نه نزيك شارى به‌غدا.
جۆن ناگل، يه‌كێكه له‌و ئه‌فسه‌ره ئه‌مه‌ريكايانه‌ى له عێراق ئه‌ركى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر بووه و ئه‌و ده‌ڵێت: "هه‌ست به نيگه‌رانى و توڕه‌ييه‌كى زۆر ده‌كه‌م".
ئه‌و گوتيشى: "ژماره‌يه‌كى زۆرى هاوڕێكانم و هاووڵاتيانى عێراق گيانى خۆيان به‌ختكرد بۆ ئه‌وه‌ى عێراق ببێته وڵاتێكى نموونه‌يى و ديموكراتى له ناوچه‌كه‌دا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌ردوو حكومه‌تى واشنتن و به‌غدا خوێن و ماندووبوونى ئێمه‌يان به فيڕۆ دا".
پۆل هيوز، كۆلۆنێڵ بووه له سوپاى ئه‌مه‌ريكا و له عێراق كاريكردووه، ئه‌و پێى وايه ئه‌وه‌ى روويداوه، قه‌ره‌بووى ئه‌و قوربانيدانه ناكاته‌وه كه ئه‌وان پێشكه‌شيان كردووه.
رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست، له نيسانى رابردوودا، راپرسييه‌كى بڵاوكرده‌وه، به گوێره‌ى ئه‌نجامى ئه‌و راپرسييه 50 له سه‌دى ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ريكايانه‌ى له عێراق كاريان كردبوو، گه‌يشتبوونه ئه‌و بڕوايه‌ى ئه‌و شه‌ڕه‌ى ئه‌وان له عێراق كردوويانه شايه‌نى ئه‌وه نه‌بووه و لێى په‌شيمان بوونه‌ته‌وه.
ژه‌نه‌راڵ مارتن ديمبسى، به‌رپرس له وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا (پنتاگۆن)، ئه‌وه‌ى نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه سه‌رهه‌ڵدانى گرووپه "جيهادييه‌كان" و داڕووخانى ره‌وشى ئه‌منيى عێراق بووه‌ته مايه‌ى نيگه‌رانى و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى زۆرێك له سه‌ربازانى سوپاى ئه‌مه‌ريكا.
مارتن ديمبسى له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك نووسيويه‌تى: "وه‌ك زۆربه‌تان هه‌ست به بێ هيوايى ده‌كه‌م، كاتێك ده‌بينم به‌و خێراييه ره‌وشى ئه‌منى عێراق داده‌ته‌پێت و يه‌كه‌كانى عێراق هه‌ڵده‌وشێنه‌وه، به‌ڵام شانازيش به‌وه‌وه ده‌كه‌م، كه پێشكه‌شى گه‌لى عێراقمان كردووه.
هه‌ندێك له سه‌ربازانى ئه‌مه‌ريكا بڕوايان وايه به‌شێكى ئه‌و داڕووخانه‌ى عێراق راسته‌وخۆ په‌يوه‌ندى به‌و بڕياره‌ى سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌يانه‌وه هه‌يه كه له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنێكى ئه‌منى له كۆتايى 2011دا ته‌واوى يه‌كه‌كانى سووپاى له عێراق پاشه‌كشێ پێ كرد.