به‌ره‌ى توركمانى هۆشدارى ده‌دات
K24 – هه‌ولێر
به‌ره‌ى توركمانى هۆشدارى دا سه‌باره‌ت به مه‌ترسى دابه‌شبوونى عێراق له داهاتوودا.
ئه‌رشه‌د ساڵحى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، عێراقى داهاتوو له سه‌روبه‌ندى دابه‌شبووندايه و ئه‌و قۆناغه‌ش ده‌رهاويشته‌ى ناوخۆيى و هه‌رێمايه‌تى زۆر به‌دواى خۆي‌دا ده‌هێنێت.
ساڵحى ئه‌وه‌شى گوت: "دابه‌شبوونى عێراق كاريگه‌رى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسى گه‌وره‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه".
ئه‌و نوێنه‌ره توركمانه، داواشى له حزبه‌كانى ناو به‌ره‌ى توركمانى كرد، په‌له بكه‌ن له ئه‌نجامدانى چاكسازى بنه‌ڕه‌تيى له ريزى به‌ره‌كه‌ياندا و به زووترين كات كۆنگره‌ى شه‌شه‌مى به‌ره‌ى توركمانى ئه‌نجام بدرێت".
به‌ره‌ى توركمانى، دوا كۆنگره‌ى خۆى، له 2012 ئه‌نجامداوه و له‌و كاته‌وه ئه‌رشه‌د ساڵحى به سه‌رۆكى به‌ره‌كه هه‌ڵبژێردراوه.