توركيا: له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا ده‌ست به لێدانى داعش ده‌كه‌ين

K24 – هه‌ولێر
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، به‌م نزيكانه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا ده‌ست به پرۆسه‌ى لێدانى داعش ده‌كه‌ين و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ين چه‌كدارانى داعش له ناوچه‌كانى "باكوورى سووريا" ده‌رپه‌ڕێنين.
مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، ئاشكرايكرد، "وتوێژى وردى نێوان ئه‌مه‌ريكا توركيا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆن له دژى داعش ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، كۆتاييان پێهاتووه و هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون به‌م نزيكانه ئه‌و ئۆپراسيۆنه ئه‌نجام بده‌ن".
گوتيشى: "هه‌ريه‌ك له وڵاتانى هه‌رێمايه‌تى به تايبه‌تى عه‌ره‌بستان، قه‌ته‌ر، ئه‌رده‌ن به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا و فه‌ره‌نسا به‌شدارى له ئۆپراسيۆنه‌كاندا ده‌كه‌ن".
به‌رپرسێكى ئاگادار له پلانه هاوبه‌شه‌كه‌ى توركيا و ئه‌مه‌ريكا، رايگه‌ياندوو، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، پشتيوانى ئاسمانى بۆ هێزه به‌رهه‌ڵستكاره ميانڕه‌وه‌كانى سووريا دابين بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وان له مه‌يدانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشدا به قوڵايى 80 كيلۆمه‌تر ناوچه‌كانيان له ده‌ستى چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه رزگار بكه‌ن".
ديپلۆماتكاران له‌و بڕوايه‌دان، دابڕينى داعش له سنوورى توركيا، كه لێيه‌وه چه‌ك و پێداويستى جه‌نگيى دابينده‌كه‌ن و له‌و رێگه‌يه‌وه پێشوازى له چه‌كداره نوێيه‌كانيان ده‌كه‌ن، ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى ره‌وشه‌كه به ته‌واوه‌تى بگۆڕێت و داعش زيانێكى زۆرى به‌ر بكه‌وێت.
پێش ده‌ستپێكردنى ئه‌و ئۆپراسيۆنه چاوه‌ڕوانكراوه، فڕۆكه‌كانى ئه‌مه‌ريكا ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌يه‌كه بنكه‌ى ئاسمانى ئه‌نجه‌رليكى توركيا بۆ ئه‌نجامى پرۆسه ئاسمانييه‌كانيان دژى چه‌كدارانى داعش به‌كارده‌هێنن.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، مه‌به‌ستيان له ئه‌نجامدانى ئه‌و ئۆپراسيۆنه، ناچاركردنى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريايه بۆ ئه‌وه‌ى قايل بێت به دانووستاندن و دۆزينه‌وه‌ى رێگه چاره‌يه‌كى سياسى بۆ ره‌وشى سووريا.
له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" ناسراو به داعش، له لايه‌ن چه‌ند ناوه‌ندێكى ديپلۆماسى و ميدياييه‌وه توركيا به "هاوكار و پشتيوانى" داعش تۆمه‌تبار ده‌كرا، له به‌رانبه‌ريشدا حكوومه‌تى توركيا به‌رده‌وام ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تده‌كرده‌وه.