ئه‌مه‌ريكا بڕياره‌كه‌ى توركيا به‌زر ده‌نرخێنێت

ئه‌مه‌ريكا بڕيارى توركيا بۆ به‌شداريكردنى شه‌ڕى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) به‌رز ده‌نرخێنێت.

K24 – ھەولێر

ئه‌مه‌ريكا بڕيارى توركيا بۆ به‌شداريكردنى شه‌ڕى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) به‌رز ده‌نرخێنێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (26-8-2015) "پیتەر كوك"، گوته‌بێژى وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە لێدوانێكدا رایگەیاند: "بڕیاری توركیا بۆ بەشداریكردن لە شەڕی داعش دا، ھەنگاوێكی باشە و ئەمه‌ریكا چاوەڕێی ئەو بڕیارە بوو".

دوێنى سێشه‌ممه‌ ئه‌مه‌ريكا و توركيا گه‌يشتنه‌ رێككه‌وتنێكى كۆتايى، به‌جۆرێك توركيا رێگەی بە ئە‌مه‌ریكا دا، بنكەی سەربازی ئەنجەرلیك، بۆ گورزی ئاسمانی دژی داعش لە سووریا، بەكاربھێنێ، بەڵام له‌ ئێسته‌دا توركيا خۆیشی بڕیاریداوە، بەشداری لەو شەڕەدا بكات.