دوو رۆژنامه‌وان له په‌خشى راسته‌وخۆدا ده‌كوژرێن
K24 – هه‌ولێر
ژنه رۆژنامه‌وانێك و كامێرامانه‌كه‌ى، له كاتى ئه‌نجامدانى كاره‌كه‌يان بۆ كه‌ناڵى (CBS)ى ئه‌مه‌ريكايى له ويلايه‌تى ڤێرجيناى له لايه‌ن كه‌سێكه‌وه ته‌قه‌يان لێكرا و ده‌ستبه‌جێ گيانيان له‌ده‌ستدا.
رووداوى كوشتنى ئه‌و دوو رۆژنامه‌وانه، ئه‌مڕۆ له كاتى په‌خشى راسته‌وخۆى كه‌ناڵه‌كه‌يان روويدا و بينه‌رانى كه‌ناڵه‌كه بينه‌رى تاوانه‌كه بوون.
ئه‌ليسۆن باركه‌رى په‌يامنێر و ئاده‌م واردى وێنه‌گرى كه‌ناڵه‌كه‌ى سه‌رقاڵى كاره‌كه‌يان بوون، ئه‌و كاته‌ى له لايه‌ن كه‌سێكه‌وه به چه‌كى ئۆتۆماتيكى ته‌قه‌يان لێكرا و ده‌ستبه‌جێ گيانيان له‌ده‌ستدا.