مه‌سروور بارزانی: نابێت به زۆرینه و كه‌مینه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان بكرێت

K24 – ھەولێر
به‌مه‌به‌ستى روونكردنه‌وه‌ى هه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان و پشتگیریكردنى پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ به‌شداریكردنیان له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو، شاندێكی پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌حیزبه‌كانی "سۆشیالیست، یه‌كگرتووی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی " به جیا كۆبۆوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (27.8.2015) شاندێكی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامێتی هه‌ر یه‌ك له ئازاد به‌رواری، كه‌مال كه‌ركووكی، كاكه‌مین نه‌جار، دڵشاد شه‌هاب و ئه‌حمه‌د كانی، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی پارتی و پشتگیریكردنی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ به‌شداریكردنیان له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له حیزبه‌كانی "سۆشیالیست، یه‌كگرتووی ئیسلامی، بزووتنه‌وه‌ی، ئیسلامی، زه‌حمه‌تكێشان و پارتى كرێكاران و ره‌نجده‌رانى كوردستان" به‌جیا كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیاندا ئه‌نجامدا، دوای ته‌واوبوونی هه‌ریه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كانیش كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدراو كه په‌یامنێری (K24) له كۆنگره‌كاندا ئاماده‌بوو.
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی پارتی له‌گه‌ل محه‌مه‌دی حاجی محمود، سكرتێری گشتی حیزبی سۆشیالیستی دیموكراتی كوردستان بوو.
له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه نێوان هه‌ردوولادا، مه‌حمه‌دی حاجى محمود، گوتی:"راو بۆچوونه‌كانمان له‌یه‌كتر نزیك بووه، بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی باشتر، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و قه‌یران و كێشانه‌ى كه به هه‌ڵپه‌سێردراوى له كوردستان ماون چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ بدۆزینه‌وه".
سه‌باره‌ت به بارودۆخى پێشمه‌رگه‌ش ئاماژه‌ى به‌وه‌دا: "هێزی پێشمه‌رگه چاوه‌ڕی ئه‌وه‌یه پشتوانی لێ بكرێت و هێزی زیاترى پێبدرێت به‌رامبه‌ر چه‌كدارانى داعش و مایه‌ی خۆشحاڵیشه پێشمه‌رگه توانیویه‌تی هێرش بكاته سه‌ر داعش و زیاتر له 200 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له ده‌ستیان ئازاد بكات، ئه‌مه ماناى ئه‌وه‌یه سه‌ره‌ڕای بوونی ته‌نگژه و ناكۆكییه‌كان له‌نێوان لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرسى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام پێشمه‌رگه وره‌ى خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه‌و به‌رده‌وام له پێشڕه‌ویدایه".
سكرتێری سۆشیالیست، راشیگه‌یاند: "ئێمه راوبۆچوونى تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌یه سه‌باره‌ت به هه‌ر كێشه‌یه‌ك یاخود هه‌ر بابه‌تێك كه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بووه، ئه‌وانه‌ى كه تا دوێنێ ده‌یانگوت، ئێمه پشتیوانیمان له پارتی كردووه، ئێمه پشتیوانمان له واقیع كردووه".
هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا، مه‌سروور بارزانى، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا هه‌ردوولامان هاو هه‌ڵوێست بووین له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك به‌وه‌ى بگه‌ینه رێككه‌وتنێكی سیاسى".
گوتیش: "مایه‌ی خۆشحاڵییه ئه‌مڕۆ كه ده‌یبینین پێشمه‌رگه له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدان و نه‌بوونه‌ته به‌شێك له‌و ململانێیه سیاسیه‌ی كه له ئێسته‌دا له‌كوردستان هه‌یه، به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه، پیرۆزباى و ده‌ستخۆشى له سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین به‌وه‌ى كه دوێنێ به‌ده‌ستیان هێناوه‌و سه‌رى رێز‌و نه‌وازشیش بۆ شه‌هیده‌كان داده‌نوێنین، هیواى چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له كوردستاندا ده‌یبنین زۆر ئاساییه و ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی پرۆسه‌ی دیموكراسیه‌ته".
روونیشی كرده‌وه: "ئه‌و ململانێی و ناكۆیانه‌ی كه له‌نێوان لایه‌نه‌كان دا هه‌یه، به هیچ جۆرێك ره‌نگی نه‌ده‌واوه‌ته‌وه، به‌جۆرێك هێزه ئه‌منییه‌كان تێكه‌ڵاوی ئه‌و ململانێیه نه‌بوون، به‌ڵكو هه‌ر له‌نێوان ئه‌و لایه‌نانه خۆیان ماوه‌ته‌وه".
له درێژه‌ی قسه‌كانیشیدا گوتیشی: "ئه‌گه‌ر تا ئێسته پێشمه‌رگه تێكه‌ڵ به ململانێی سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بوون، ئه‌مه ئاماژه به سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك و هه‌موو ئه‌و نیشتمانپه‌روه‌رانه ده‌دات كه له‌ماوه‌ی رابردوودا كوردستان به‌و ئاسته بگات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "ئه‌و ململانێیانه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان دروست نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر لایه‌نێكیش چاوی به‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه له كوردستان دا هه‌یه هه‌ڵنه‌یه‌ت و یانیش پرۆژه‌ی دیكه‌ی هه‌بێت بۆ تێكدان و ئاژاوه له‌نێو خه‌ڵك، من پێم وایه خه‌ڵكی نیشتمان په‌روه‌ر زۆر زیاترن له له‌وه‌ى كه به‌رگری له‌ماف و كه‌رامه‌تی ئه‌و ئه‌زمونه بكه‌ن".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیشدا ئاماژه‌ی به به‌شداریكردنی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا و گوتی: نابێت به زۆرینه و كه‌مینه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان بكرێت، ئێمه وه‌كوو پارتی پێمان وایه ئه‌و دانیشتنانه به‌رفراوانتر بكرێن و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ش به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تیان هه‌یه له په‌رله‌مان و وه‌كوو نه‌ته‌وه پێناسه كراون له كوردستاندا، ئه‌وان خۆیان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان بكه‌ن و خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن له جیاتى ئه‌وه‌ی پێنج حزبه‌كه له‌جیاتی ئه‌وان بڕیار بدات".

دوا به‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حزبی سۆشیالیست، ئه‌و شانده‌ى پارتی سه‌ردانی باره‌گه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كرد‌و له‌گه‌ڵ مه‌حه‌مه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوودا كۆبوونه‌وه و له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به هه‌مان شێوه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا و مه‌سروور بارزانی تێیدا گوتی: "سوپاسی هه‌ڵوێستی جوامێرانه نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌كه‌ین و زۆر به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كردووه، هه‌میشه هه‌وڵیانداوه سازانێكی گشتی و سیاسی و نیشتمانی له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا بكه‌ن".

لای خۆشیەوە محەمەد فەرەج ئەمینداری گشتی یەکگرتوو رایگه‌یاند: "بڕیار دراوە لە کۆبوونەوەی یەکشەممەی داهاتووی لایەنە سیاسییەکاندا، کەمە نەتەوەکانیش بەشداری بکەن".

دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی، شاندی پارتی سه‌ردانی باره‌گه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ عیرفان مه‌لا عه‌لی، رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا كۆبوونه‌وه، دواتر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا عیرفان مه‌لا عه‌لی گوتی: "بەداخەوە لە ماوەی رابردوو هێرشیکی تیرۆری فکری بەرانبەر بە بزوتنەوەی ئیسلامی هەبوو، بەوەی بەشدار نەبووە لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان، بۆیە ئەگەر هاتوو ئەو سێ لایەنە(یەکێتی، گۆران، کۆمەڵ)داوای لێبوردن نەکەن ئەوە بەشداری کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان ناکەین.
گوتیشی: "هیچ یەکێک لە لایەنەکان گرفتیان لەسەر مانەوەی بارزانی نییە، بەڵکو گرفت لەسەر شێوەی مانەوە و دەسەڵاتەکانی دەکرێت".
هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی شاندی پارتی رایگەیاند: "وەک پارتی سورین لەسەر ئەوەی لایەنەکانی دیکەش بەشداری کۆبوونەوەکان بکەن، چونکە بەشداری ئەوان بیرۆکە و شتی تازەش دێتە ئاراوە".

هه‌ر له درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا، شاندى پارتى، سه‌ردانى به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا، سكرتێرى حيزبى زەحمەتکیشانی كوردستانى کرد و كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامدا و تێدا هه‌ردوولا باسيان له به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى سياسى هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختيان له‌سه‌ر كێشه‌كانى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.

له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى پارتى له‌گه‌ڵ حيزبى زه‌حمه‌تكێشان، شاندى پارتى، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان کرد و لە لایەن باپیر کامەلا، سکرتیری حيزب و ژمارەیەک ئەندامانی حيزب لێكراو، تاوتوتێى پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستانيان كرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و پرسه كرده‌وه به سازان.
په‌راوێزخستنی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پێنج لایه‌نه‌كان بووه‌ته جێی نیگه‌رانی ئه‌و لایه‌نانه و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌و لایه‌نانه‌ی كردوو دڵنیای كردنه‌وه كه بۆچوون و هه‌ڵوێستیان بۆ پارتی گرنگه به پێویستی زانی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ساڵی 2005، مه‌سعوود بارزانی، له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كوو یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژێردرا و له ساڵی 2009 به ده‌نگی خه‌ڵك متمانه‌ى پێبه‌خشرا.
له‌و كاته‌دا هه‌ندێ لایه‌ن داوایان ده‌كرد بارزانی دوای ته‌واوبوونی خولی دووه‌م، له پۆسته‌كه‌ی لابچێت، به‌ڵام له ساڵی 2013 بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە 30ی حوزەیرانی هەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی دیكه لە سەرۆکایەتی هەرێم بمێنێتەوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نى شوراى هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، بارزانى له پۆسته‌كه‌یدا تا دوو ساڵی دیكه بمێنێته‌وه.
به‌مه‌به‌ستى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دوێنێ پێنج لایه‌نه‌كه (پارتى، گۆڕان، یه‌كێتى، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ) له هۆڵى سه‌عد عه‌بدوڵڵادا كۆبوونه‌وه‌و له‌سه‌ر 13 بڕگه رێككه‌وتوون، بڕياره يه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ديكه به به‌شداريكردنى پێكهاته ئايينييه‌كان و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ر پێنج لايه‌نه‌كه‌دا بكرێت و بگه‌نه ئه‌نجامێكى يه‌كلاكه‌ره‌وه.