بۆ يه‌كه‌مجار.. له لاهاى دۆسيه‌يه‌كى تايبه‌ت به ده‌ستدرێژى سێكسى كرايه‌وه
K24 – هه‌ولێر
دادگه‌ى دادى نێوده‌وڵه‌تى، ده‌ستى كرد به پرۆسه‌ى دادگه‌ييكردنى "بوسكۆ نتاگاندا"، كه يه‌كێك بوو له رێبه‌رانى شه‌ڕ، له كۆمارى كۆنگۆى ديموكراتى و ئه‌و به تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى و ده‌ستدرێژى كردنه سه‌ر منداڵى سه‌ربازه‌كان تۆمه‌تبار كراوه.
رۆبه‌رت فرێمه‌ر، دادوه‌رى دۆسييه‌كه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (2.9.2015)، ده‌ستى كرد به پرۆسه‌ى دادگه‌ييكردنى تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى كه‌يسى تاوانه‌كانى شه‌ڕ له كۆنگۆ.
له ماوه‌ى دوو رۆژدا كه تايبه‌ت كراوه بۆ رێوڕه‌سمى ده‌ست پێكردنى دادگه‌ييه‌كه، هه‌ريه‌ك له "فاتۆ بنسووده" داواكارى دادگه‌كه و هه‌ريه‌ك له پارێزه‌رى به‌رگريكار و پارێزه‌رى قوربانييه‌كان قسه ده‌كه‌ن و دواتر ده‌رفه‌ت ده‌درێته تۆمه‌تباره‌كه، به‌رگرى له خۆى بكات.
"نتاگاندا"، ته‌مه‌نى 41 ساڵه و ئه‌و له‌گه‌ڵ "هێزى نيشتيمانى بۆ رزگاركردنى كۆنگۆ" رۆڵێكى سه‌ره‌كى گێڕاوه له ئه‌نجامدانى تاوانى ره‌گه‌زى و مرۆيى و تاوانه‌كانى جه‌نگ، به تايبه‌تى له ماوه‌ى ساڵانى 2002 و 2003 له ناوچه‌كانى "ئايتۆرى" باكوورى خۆرهه‌ڵاتى كۆنگۆى ديموكراتى.
رێكخراوه نا حكومييه‌كان ده‌ڵێن، له ميانه‌ى ئه‌و شه‌ڕه‌دا نزيكه‌ى 60 هه‌زار كه‌س كه زۆرينه‌ى ره‌هايان هاووڵاتى لاشه‌ڕ بوون، گيانيان له‌ده‌ستداوه.
ده‌سته‌ى دادوه‌ران، 8 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه و راپۆرتى شاره‌زايان و گرته‌ى ڤيديۆيى و لێدوانى رۆژنامه‌وانييان له‌به‌رده‌سته كه ده‌يسه‌لمێنن، "نتاگاندا" رۆڵى سه‌ره‌كى له كوشت و بڕى هاووڵاتى مه‌ده‌نى كۆنگۆدا هه‌بووه.
هه‌روه‌ها بڕياره دادگه‌كه، گوێ له گه‌واهيدانى 70 گه‌واهيده‌ر و 10 شاره‌زا بگرێت، كه له نزيكه‌وه ئاگه‌دارى ره‌وشه‌كه بوون.
"بنسووده" ئاشكرايكرد، كه "بوسكۆ نتاگاندا" به سه‌دان منداڵى كردووه‌ته چه‌كدار بۆ ئه‌وه‌ى بيانكاته قه‌ڵغان و به شێوه‌يه‌كى به‌رنامه بۆ داڕێژراويش كچانى منداڵى ئه‌تك كردووه و ده‌ستدرێژى سێكسى كردوونه‌ته سه‌ر.
ناوبراو، تۆمه‌تباره به 13 تاوانى جه‌نگ و 5 تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى، له‌وانه (كوشتن، تاڵان، په‌لاماردانى خه‌ڵكى لاشه‌ڕ، ده‌ستدرێژى سێكسى، به كۆيله‌كردنى سێكسى).
ئه‌مه يه‌كه‌مجاره، دادگاى تاوانه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى دۆسيه‌يه‌ك بۆ تاوانى ده‌ستدرێژى سێكسى و به كۆيله‌كردنى سێكسى بۆ تۆمه‌تبارێك ده‌كاته‌وه، كه زۆرينه‌ى قوربانييه‌كان منداڵ بوونه.
نووسه‌رى كۆنووسى تۆمه‌ته‌كان، له دادگاى لاهاى، رايگه‌ياند، "نتاگاندا"، سه‌ركردايه‌تى ميليشيايه‌كى چه‌كدارى كردووه، كه هه‌موويان له يه‌ك هۆز بوونه و هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر پێكهاته نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى ديكه‌ى وه‌ك "ليندا، لبيرا، ناندى).
"بنسووده"، ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه، ئاڵۆزى و ناته‌بايى نێوان پێكهاته‌كانى قۆستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات و سه‌رمايه‌ى ده‌ستكه‌وێت و له‌و پێناوه‌شدا چه‌ندين تاوانى ئه‌نجامداوه.
باسى له‌وه‌شكرد، "نتاگاندا" ئينگليزى ده‌زانێت و له زيندانه‌كه‌يدا له لاهاى، پيانۆ ده‌ژه‌نێت و خۆى به "بێ‌تاوان" ده‌ناسێنێت.
ناوبراو له سوپاى كۆنگۆدا، پله‌ى ژه‌نه‌راڵى پێ‌درابوو، له 2007ه‌وه تا 2012 له ناو سوپادا بوو، له 2013دا به بێ ئه‌وه‌ى پێشتر داواى لێ بكه‌ن، له ئازارى 2013، خۆى راده‌ستى باڵيۆخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له كيغاڵى پايته‌ختى رواندا كرد و له‌وێوه گواسترايه‌وه بۆ لاهاى.
سه‌رچاوه: فرانس 24