به وێنه.. هه‌رزه‌كارێكى دانيماركى "له ژێر كاريگه‌رى ڤيديۆكانى داعش" دايكى خۆى سه‌ربڕى
K24 – هه‌ولێر
هه‌رزه‌كارێكى دانيماركى، به‌ناوى ليزا بۆرش، ته‌مه‌ن 15 ساڵ، له رێگاى يوتيوبه‌وه، چه‌ند جارێك سه‌يرى گرته ڤيديۆكانى داعش ده‌كات و ئه‌وه‌ى له‌و گرته ڤيديۆييانه فێرى بووه، له‌سه‌ر دايكى تاقيده‌كاته‌وه‌و به چه‌قۆ سه‌رى ده‌بڕێت.
به‌پێى گوته‌ى ليزا، به هاوكارى هاوڕێيه‌كى كه موسڵمانه، چه‌قۆيه‌كى گه‌وره، له چێشتخانه‌ى ماڵه‌كه‌ياندا ده‌هێنن و "تينا رۆمه‌ر هۆلتگارد"ى دايكى، سه‌رده‌بڕن.
ليزا به هاوكارى خۆشه‌ويسته‌كه‌ى كه به‌ختيار محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵايه كه ته‌مه‌نى 29 ساڵه و به ره‌چه‌ڵه‌ك كورده، دايكى ليزا ده‌گرن و له‌سه‌ر هه‌مان شێوه‌ى چه‌ته‌كانى داعش، به‌ر چه‌قۆى ده‌ده‌ن، كه شوێنى زياتر له 20 چه‌قۆ به‌سه‌ر جه‌سته‌ى ئه‌و ئافره‌ته‌وه دياره.
ليزا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌وتووه‌ته داوى خۆشه‌ويستى به‌ختياره‌وه، له كامپێكى په‌نابه‌ران، له نزيك ماڵه‌كه‌يان گيرساوه‌ته‌وه، كه‌وتووه‌ته ژێر كاريگه‌رى كرده‌وه توندوتيژه‌كانى داعش و به گوته‌ى خۆيان، به‌يه‌كه‌وه پلانييان داناوه بچنه ريزى چه‌كدارانى داعش له سووريا.
ئه‌و هه‌رزه‌كاره دانيماركييه، دواى كوشتنى "تينا"ى دايكى، راسته‌وخۆ په‌يوه‌ندى به پۆليسى فرياگوزارى كردووه‌و گوتوويه‌تى: "گوێم له قيژه‌ى دايكم بوو، سه‌يرى ده‌ره‌وه‌م كرد، پياوێكى سپى رايده‌كرد، تكايه به په‌له هانامانه‌وه وه‌رن، شوێنه‌كه هه‌مووى بووه به خوێن".
دواى ئه‌وه‌ى پۆليسى دانيمارك، گه‌يشتنه شوێنه‌كه، ليزا له هۆڵى ماڵه‌كه‌يان، به هێمنى دانيشتووه و له رێگاى ئايفۆنه‌كه‌ى، سه‌يرى گرته ڤيديۆييه‌كانى يوتيوب ده‌كات.
ليزا به جۆرێك هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵ پۆليسه‌كان كردووه، ته‌نانه‌ت له شوێنى خۆى، له‌سه‌ر كۆمپيوته‌ره‌كه‌ى هه‌ڵنه‌ستاوه، له كاتێك پۆليسه‌كان پرسيارى شوێنى دايكه‌كه‌ى لێده‌كه‌ن، ته‌نيا ئاماژه‌ى به‌وه كردووه له نهۆمى دووه‌مه.
پۆليسه‌كان، ته‌رمى دايكى ليزا، كه به‌خوێن داپۆشراوه، له‌سه‌ر شوێنى نووستنه‌كه‌ى له نهۆمى دووه‌مى ماڵه‌كه‌دا، ده‌دۆزنه‌وه.
دواتر پۆليسه‌كان كۆمپيوته‌رى ليزا ده‌پشكنن و بۆيان ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌و كچه هه‌رزه‌كاره، به‌ر له رووداوه‌كه، له رێگاى يوتيوبه‌وه، چه‌ند جارێك سه‌يرى گرته ڤيديۆييه‌كانى داعشى كردووه، كه تێيدا سه‌رى رۆژنامه‌نووسێكى ئه‌مريكايى ده‌بڕن.
له كاتى دادگايىكردنيشيدا، خوشكێكى ليزا گوتوويه‌تى، به‌ر له‌ماوه‌يه‌ك، به‌هۆى ده‌مه‌قاڵه‌ى نێوان دايكى و ليزاى خوشكى، ماڵه‌كه‌ى جێهێشتووه.
ئه‌و خوشكه‌ى ليزا ده‌شڵێت: "چه‌ند جارێك پلانى كوشتنى دايكمى باسكردووه، به‌ڵام من گاڵته‌م پێكردووه‌و قسه‌كانى ليزام، به نوكته‌يه‌كى بێ‌مانا داناوه".
له‌ميانه‌ى دادگاييكردنيشياندا، هه‌ر يه‌ك له ليزا و به‌ختيار، يه‌كدييان به ئه‌نجامدانى كاره‌كه تۆمه‌تبار ده‌كرد، به‌ڵام دادگا سزاى زيندانيكردنى (9) ساڵ به‌سه‌ر ليزا و (13) ساڵيشى به‌سه‌ر به‌ختياردا سه‌پاند.
له "ده‌يلى مه‌يل"ه‌وه.