ميسر.. كابينه‌ى نوێى حكوومه‌ت پێكهێنرا
K24 – ھەولێر
دواى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى ئيبراهيم مه‌حله‌بى، سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى ميسر، ئه‌مڕۆ يه‌كه‌م حكوومه‌تى نوێ له‌سه‌ر ده‌ستى شه‌ريف ئيسماعيل، وه‌زيرى نه‌وت له‌كابينه‌ى پێشوودا پێكهێنراو سوێندى ياسايى له‌به‌رده‌م عه‌بدولفه‌تاح سيىسى، سه‌رۆك كۆمارى ميسر خوارد.
له كابينه‌كه‌ى شه‌ريف ئيسماعيلدا، هه‌ر يه‌كه له وه‌زيرانى سامح شوكرى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه، مه‌جدى عه‌بدولغه‌فار، وه‌زيرى ناوخۆ، سدقى سوبحى، وه‌زيرى به‌رگرى، له پۆسته‌كانى خۆيان‌دا ماونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ى تێبينى ده‌كرێت له‌و كابينه‌يه‌دا بريتييه له كه‌مكردنه‌وه‌ى سێ وه‌زاره‌ت و يه‌كخستنيان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانى ديكه.
ئه‌وانيش بريتين له يه‌كخستنى وه‌زاره‌ته‌كانى توێژينه‌وه‌ى زانستى يه‌كخسنى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، وه‌زاره‌تى نيشته‌جێبوون يه‌كخستنى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، وه‌زاره‌تى پێشخستنى شارستانى يه‌كخستنى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى نيشته‌جێكردن.
هاوكات 15 وه‌زیری نوێ كه زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزاری و ئابوریيه‌كان ده‌گرێته‌وه له‌و كابنه‌يه‌دا ده‌ستبه‌كاربوون.
رۆژی 12ی ئه‌م مانگه، ئیبراهیم مه‌حله‌بی، سه‌رۆك وه‌زیری میسر نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راده‌ستی عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی ئه‌و ولاَته كرد، دوای په‌سه‌ندكردنی نامه‌كه‌ش، شه‌ریف ئیسماعیل راسپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی میسر له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا.
ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئیبراهیم مه‌حله‌بیش هه‌فته‌یه‌ك دوای ودوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی وه‌زیری كشتوكاڵی حكوومه‌ته‌كه‌ی دێت كه تۆمه‌تباركراوه به‌گه‌نده‌ڵی.
دواى له‌كارلادانى محه‌مه‌د مورسى سه‌رۆك كۆمارى پێشووى ميسر، له‌سه‌ر داواى عه‌دلى مه‌نسوور، سه‌رۆكى كاتى ميسر، يه‌كه‌م حكوومه‌ت به‌ناوى حازم ببلاوى له 25ى شوباتى ساڵى 2014 پێكهات، ئيسماعيل شه‌ريف وه‌كوو وه‌زيرى نه‌وت و سامانه كانزاييه‌كان، ده‌ستبه‌كاربوو.
دواى هه‌ڵبژاردنى عه‌بدولفه‌تاح سيسى وه‌كوو سه‌رۆك كۆمارى ميسر له 8ى حوزه‌يرانى ساڵى 2014، ئيبراهيم مه‌حله‌بى راسپێردرا به پێكهێنانى كابينه‌يه‌كى نوێى حكوومه‌ت، به‌ڵام شه‌ريف ئيسماعيل له‌گه‌ڵ گۆڕ‌انى ئه‌و كابينه‌يه‌ش له پۆسته‌كه‌ى خۆى وه‌كوو وه‌زيرى نه‌وت و سامانى كانزايى مايه‌وه.