كرێكاره توركه‌كان ئازادكران
K24 – ھەولێر
ئەو کرێکارە تورکانەی كه لەلایەن گروپێکی چه‌كدارييه‌وه لە بەغدای پایتەخت رفێنرابوون، ئازاد کران.
بە پێی گرتەیەکی ڤیدیۆيه‌ك كه دوێنێ يه‌كشه‌ممه (27.9.2015) لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌و كرێكاره توركانه‌ى كه‌ل ه‌لايه‌ن گروپێكى چه‌كدارى نه‌ناسراوه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، ئازادكران.
لەگەڵ ئازاد کردنیشيان، ئەو چەکدارانە قورئان و بڕێک پارە دەدەن بە کرێکارەکان و ئازادیان دەکەن.
لە ڤیدیۆکەدا ئەو چەکدارانە رادەگەیەنن، داواکارییەکەیان بۆ شکاندنی گەمارۆ لەسەر دوو ناوچەی "شیعە" نشین لە وڵاتی سووریا، لە لای گروپی چەکداری "فتح"وە ، لەلایەن تورکیاوە جێبەجێ کراوە.
ھەروەھا دەڵێن: "بەھۆی شکاندنی گەمارۆکەوە، بەھەزاران ھاووڵاتی مەدەنی رزگاریان بووە".
سەرەتای ئەو مانگە لە ناوچەی حەبیبیەی شاری بەغدا، ١8 کرێکاری تورک لە لایەن گرووپێکی چەکداریەوە رفێندران و لە ١٦ی مانگ، ته‌نيا دوو لەو بارمتانە لە لایەن ئەو گرووپە ئازادکران و دوێنێش ١6ەکەی دیکە ئازاد کران.