رووسيا ڤيديۆى بۆردومانه‌كانى سووريا بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، له‌سه‌ر تۆڕى ئينته‌رنێت، ڤيديۆى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى، بۆ سه‌ر گروپى چه‌كداره‌كانى سووريا بڵاوده‌كاته‌وه.
له گرته‌يه‌كى ڤيديۆييدا، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (1.10.2015)، له‌سه‌ر تۆڕى ئينته‌رنێت، له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، بڵاوكراوه‌ته‌وه، ساته‌كانى يه‌كه‌م هێرشى ئاسمانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، بۆ سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانى سووريا، نيشان ده‌دات.
دوێنێ چوارشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نى يه‌كێتى رووسيا (په‌رله‌مان)، بڕيارى ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسيۆنى سه‌ربازى سوپاى رووسيا له ده‌ره‌وه‌ى وڵات په‌سه‌ند كرد و دوا به‌دواى په‌سه‌ند كردنى ئه‌و بڕياره‌ش، بۆ يه‌كه‌مجاره فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، چه‌ند ناوچه‌يه‌كييان له‌نێو خاكى سووريادا بۆردومان كرد، به‌ڵام فه‌ڕه‌نسا و هه‌ندێك له وڵاتانى رۆژئاوا، ره‌خنه له‌و بۆردومانانه ده‌گرن، گوايه مه‌به‌ست له بۆردومانه‌كان، ئۆپۆزيسيۆنى سووريايه، نه‌ك چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش".
ساتى بۆردومان كردنى فڕۆكه جه‌نگييه‌كان رووسيا