بى بى سى: كێ شه‌ڕى كێ ده‌كات له سووريا؟
K24 – هه‌ولێر
تۆڕى هه‌واڵى "BBC" ، گرته ڤيديۆييه‌كى شيكاريدا، روونيده‌كاته‌وه، كه له سووريا كێ له دژى كێ شه‌ڕده‌كات؟
رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا، له دژى ئۆپۆزيسيۆنى چه‌كدارى وڵاته‌كه‌ى ده‌جه‌نگێت.
به‌ڵام ئه‌سه‌د، به هاوكارى هاوپه‌يمانه‌كانى ئێران، رووسيا، حزبوڵڵاى لوبنان، توانى له به‌رانبه‌ر ئۆپۆزيسيۆنى چه‌كدار خۆى رابگرێت.
له به‌رامبه‌ردا، وڵاتانى ئه‌مه‌ريكا، عه‌ره‌بستانى سعووديه، توركيا و هه‌ندێك له وڵاتانى كه‌نداوى عه‌ره‌بى و رۆژئاوا، داوايان ده‌كرد ئه‌سه‌د، ده‌سه‌ڵاتى سووريا به‌جێ بهێڵێت.
بۆيه هه‌وڵيياندا، يارمه‌تى ئۆپۆزيسۆنى چه‌كدارى سووريا بده‌ن و مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازييان پێ بكه‌ن.
به‌ڵام كێشه‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌يه، كه به‌شێك له ئۆپۆزيسۆنى چه‌كدار، كه له‌گه‌ڵ رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌كات، چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)ه، كه هه‌موو جيهان له دژيه‌تى و ئۆپۆزيسيۆنى سوورياش له دژى شه‌ڕ ده‌كات.
كه‌واته ئێستا شه‌ڕى جيهان له‌گه‌ڵ داعشه .
رووسيا گورزى ئاسمانى له داعش وه‌شاند، به‌ڵام ئۆپۆزيسيۆنى چه‌كدارى سوورياش، به‌شێك له‌و گورزانه‌ى به‌ركه‌وت.
هه‌ندێك له گروپه ئۆپۆزيسيۆنه‌كان، له‌لايه‌ن وڵاتانى كه‌نداوه‌وه هاوكارى دارايى ده‌كرێن، به‌تايبه‌تيش سعووديه و قه‌ته‌ڕ، كه دژى ئێرانن.
له‌لايه‌كى ديكه‌وه، توركيا داوا ده‌كات ئه‌سه‌د واز له‌ده‌سه‌ڵات بهێنێت، به‌ڵام هێشتا هێرشى بۆ سه‌ر رژێمه‌كه‌ى ده‌ست پێنه‌كردووه، به‌ڵام فڕۆكه‌كانى توركيا، بنكه‌كانى داعشييان بۆردومان كردووه، له هه‌مان كاتدا، چوار هێنده‌ى بۆردومانكردنى داعش، فڕۆكه‌كانى توركيا كوردييان بۆردومانكردووه.
كه‌واته كورد لێره‌دا دوژمنى هه‌ريه‌ك له وڵاتانى، توركيا، سوورياى ئه‌سه‌د، داعشه.
به‌ڵام كورد دۆستى ئه‌مه‌ريكايه، ئه‌مه‌ريكاش دۆستى توركيايه.
كه‌واته ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ دوو دۆستى خۆى كه دوژمنى يه‌كن (كورد و توركيا)، له‌گه‌ڵ دوژمنێكى خۆى، (سوورياى ئه‌سه‌د)، له دژى داعش ده‌جه‌نگێت.
كه‌واته هاوكێشه‌كه ساده‌يه.