خۆپيشانده‌ران و پۆليسى رووبه‌رووى يه‌كده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر
خۆپيشاندان له شارى رانيه ده‌ستيپێكرد و تێيدا هێزه‌كانى پۆليس و خۆپيشانده‌ران رووبه‌ڕووى يه‌كدى بوونه‌وه.
به گوێره‌ى ئه‌و زانيارييانه‌ى ده‌ست په‌يامنێرى (K24) كه‌وتووه، خۆپيشانده‌ران پێشتر ده‌ستييان به به‌ردهاويشتن كردووه و ويستوويانه هێر بكه‌نه سه‌ر باره‌گاى لقى (11) پارتى ديموكراتى كوردستان.
هه‌ر به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، له‌لايه‌ن هێزه‌كانى پۆليسى چالاكه مه‌ده‌نييه‌كان، رێگرى له خۆپيشانده‌ران كراوه و هێربكه‌نه سه‌ر باره‌گاى لقى 11، به‌و هۆيه‌شه‌وه گرژى و ئاڵۆزى كه‌وته نێوان پۆليس و خۆپيشانده‌ران.
له گرته‌يه‌كى ڤيديۆييشدا كه چالاكه مه‌ده‌نييه‌كانى له‌سه‌ر تۆڕى ئينته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێيدا ده‌رده‌كه‌وێت، له رانيه خۆپيشانده‌ران و هێزه‌كانى پوليس رووبه‌ڕووى يه‌كبوونه‌وه.
دوێنێ هه‌ينى، له شارۆچكه‌ى قه‌ڵادزێ خۆپيشاندانێك ئه‌نجامدرا و دواتر ئاراسته‌ى خۆپيشاندانه‌كه بۆ لاى باره‌گاى ناوچه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان گۆڕا و له ئه‌نجامدا توندوتيژى لێكه‌وته‌وه، به‌هۆيه‌وه 3 كه‌س گيانييان له‌ده‌ستدا و 10 كه‌سى ديكه‌ش برينداربوون.