یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه دووقۆڵییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن
K24- هه‌ولێر
دوای كۆبوونه‌وه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، وته‌بێژی هه‌ردوو حیزبه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاند كه له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنی نێوانیان به‌رده‌وام ده‌بن و یه‌كێتیش حكوومه‌ت ده‌مێنێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵیدا كه له ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له هه‌ولێر ئه‌نجام درابوو، یه‌كێتی و پارتی دیموكراتی كوردستان باسیان له قه‌یرانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پرسه‌كانی داهاتووی حكوومه‌ت كرد و جه‌ختیشیان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ خوێنڕێژی ڕابگیرێت و خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی توندوتیژی نه‌برێن.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌ریه‌كه له سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و مەحموود محەممەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه گفتوگۆیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان كردووه و ده‌یانه‌وێ ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان تووشی بووه، زوو بڕه‌وێننه‌وه.
دوای خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه به هێرشكردنه سه‌ر 9 باره‌گای پارتی و سووتانی 4 له‌و باره‌گایانه كۆتایی هات، پارتی دیموكراتی كوردستان هۆكاری گۆڕینی ئاڕاسته‌ی خۆپیشانده‌رانی گه‌ڕانده‌وه بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و له به‌یاننامه‌یه‌كاد تۆمه‌تی خسته سه‌ر "نه‌وشیروان مسته‌فا و بزوتنه‌وه‌كه‌ی" و دواتریش له په‌رله‌مان و حكوومه‌ت پاشه‌كشێیان پێ كرا و پارتی نه‌یهێشت بێنه نێو شاری هه‌ولێره‌وه.
هه‌ر له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی دوێنێ كه (K24)یش ئاماده‌ی بوو، سه‌عدی پیره گوتی: "كوردستان رووبەڕووی زۆر قەیران بووەتەوە و ئەوانەش بەشێكن لە هۆكاری سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەكان، رێز لە خۆپیشاندانی مەدەنیانە دەگرین، بەڵام دەستدرێژیكردنە سەر دامودەزگاكان رەت دەكەینەوە".
ناوبراو مه‌ترسی دوو ئیداره‌یشی به دوور زانی و گوتی: "باسكردنی دوو ئیدارەیی لەئارادا نییە، بەلایەنی کەم یەکێتی دووئیدارەیی رەت دەکاتەوە و ئەو بابەتەش لای کەس باسنەکراوە، ئێمە و پارتی پێكەوە لە شەڕداین و پێشمەرگەی هاوبەشمان هەیە". گوتیشی: "دەبێت خوێنڕێژی رابگیرێت، ئینجا كێشەكان چارەسەربكرێن، لە 25 ساڵی رابردووش‌دا كێشەی گەورە هەبووە و چارەسەریش كراون، ئەم كێشەیەش وەكوو ئەوان چارەسەر دەكەین".
له به‌رانبه‌ردا مەحموود محەممەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی، گوتی: "ئێمە وەکوو پارتی، پێمان وایە، بزووتنەوەی گۆڕان لەپشت ئەم رووداوانەوەیە و بۆ ئەوە بووە کە پارتی ڕووبەڕووی جەماوەر بکرێتەوە، تا رەوشە درێژە نەکێشێت، دەبوو هەندێک ئیجرائات بکرێن، بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕان تێ بگات ناتوانێت هەندێک شت ئەنجام بدات".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه، مه‌حموود محه‌مه‌د گوتی: "لەم کۆبوونەوەیەدا تەنیا باسی ئەو شتانە کراوە کە بۆ پارتی و یەکێتی گرنگ بوون و هەفتەی داهاتووش بەردەوام دەبێت".
هه‌ر دوێنێ سێشه‌ممه (13.10.2015)، پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی، هه‌ر له ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆبوونه‌وه و مه‌لا به‌ختیار، نوێنه‌رى یه‌كێتى له كۆبوونه‌وه‌ى سێ لایه‌نه‌كه، له وه‌ڵامى پرسیارى وه‌رگرتنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى گۆڕان رایگه‌یاند، كه ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتى ئاماده‌نین وه‌زاره‌ته‌كانى گۆڕان وه‌ربگرن، هه‌رچه‌نده پێشتر گۆڕان داواى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كرد كه هى یه‌كێتى بوون. له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتن.