رووسيا دوو گرته ڤيديۆيى بۆردومانكردنى مۆڵگه‌كانى داعش بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تى به‌رگرى دوو گرته‌ى ڤيديۆيى نێوى بۆردومانكردنى مۆڵگه‌كانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له‌نێو خاكى سووريادا، بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، له‌سه‌ر پێگه‌ى تايبه‌تى خۆى له‌سه‌ر تۆڕى ئينته‌رنێت، دوو گرته‌ى ڤيديۆيى فڕۆكه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا، بۆردومان كراون.
فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، كه له بنكه‌ى سه‌ربازى حومه‌يميمه‌وه هه‌ڵده‌فڕن، له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا، 49 مۆڵگه‌ى "داعش" و "چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان" له نێو خاكى سووريادا بۆردومان كردووه.
به گوێره‌ى ئه‌و زانيارييانه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا بڵاويكردوونه‌ته‌وه، مۆڵگه‌كانى "داعش"، له هه‌ر يه‌ك له پارێزگاكانى حه‌ما، ئيدله‌ب، لازقيه، ديمه‌شق و حه‌له‌ب بۆردومان كراون.
وه‌ك وه‌زاره‌تى به‌رگرى رايگه‌ياندووه، ئه‌و شوێنانه‌ى بۆردومانكراون بريتين له:
11 بنكه‌ى كۆنتڕۆڵ و ناوه‌ندى گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان.
كارگه‌يه‌كى دروستكردنى ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو.
بۆردومانكردنى 3 تۆپى دوورهاوێژى چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان.
9 كۆگاى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى.
2 بنكه‌ى گه‌وره‌ى ئۆتۆمبێلى گوللـه‌نه‌بڕ.
15 بنكه و حه‌شارگه‌ى چه‌كداران.
8 شوێنى به‌رگرى,.
بنكه‌ى حومه‌يميه‌ى سه‌ربازى، به‌مدواييه‌ييانه رووسيا، له‌سه‌ر كه‌ناراوه‌كانى رۆژئاواى سووريا، دروستى كردووه، كه بنكه‌يه‌كى پێشكه‌وتووى سه‌ربازييه و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا بۆ بۆردومانكردنى چه‌كدارانى ئۆپۆزيسيۆن و ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له‌وێوه هه‌لده‌فڕن.