هەمووان کرۆیفن

یانەکانی ئەیاکس ئامستەردام و بارسێلۆنا پاڵپشتیی خۆیان بۆ کرۆیف دووپاتکردەوە

دوێنێ یەکشەممە، یانەکانی ئەیاکس ئامستەردامی هۆڵەندی و بارسێلۆنای ئیسپانی پاڵپشتیی خۆیان بۆ یۆهان کرۆیفی یاریزانی پێشووی یانەکانیان دووپاتکردەوە، کە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی سییەکان بووە.

جگە لەوەی هەردوو یانە بەر لە دەستپێکردنی یارییەکانیان کە هەردوو یانە ٣-١ سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، بە نووسنی دروشم لەسەر درێسەکانیان هانی کرۆیفیان دا، لە کاتی یارییەکانیشیان، لە خولەکی ١٤ (ژمارەی درێسی کرۆیف لە سەردەمی یاریزانبوونی) چەپڵەیان لێ دا، اوەک هاندانێک بۆ پیاوە هۆڵەندییەکە لە بەرامبەر شێرپەنجەکەی.

هەمووان کرۆیفن
هاندەران
هاندەران