جوانترین گۆڵەکانی گەڕی یازدەمی لیگ١

لە چەناڵی فەرمیی خولەکەوە
kurdistan24.net

لە گەڕی یازدەمینی خولی یانە پلە یەکەکانی فڕەنسادا ٢٣ گۆڵ تۆمارکران و یانەی پاریس سانجێرمان پێشەنگبوونی خۆی قایمتر کرد.

شازادەکانی پاریس بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ، ئەم گەڕەش سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و بە کۆکردنەوەی ٢٩ خاڵ پێشەنگی خولەکەیان گرتووە و حەوت خاڵ لە یانەی ئانجەرسی دوومەوە دوورن.