پێنێتا ماڵئاوایی لە تۆپە زەردەکە کرد

بەیەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا

K24- ژووری هەواڵ

فلاڤیا پێنێتا بە دۆڕانی لە بەرامبەر ماریا شاراپۆڤا بەیەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا و ماڵئاوایی لە تۆپە زەردەکە کرد.

لە پاڵەوانییەتی سێنگاپور، پێنێتای ٣٣ ساڵن لە دوایین یاریی کاروانی وەرزشیی خۆیدا بە دوو کۆمەلەی بێبەرامبەر بە شاراپۆڤا دۆرا و ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتییەکە کرد و بەیەکجاریش وازی لە یاریی تێنس هێنا.

دوای یارییەکە، پێنێتا کە مانگی رابردوو بووە پاڵەوانی ئەمریکای کراوە لەبارەی دوایین یاریی خۆی گوتی 'من دڵخۆشم بەوەی دوایین یاریی خۆم لە بەرامبەر شاراپۆڤا ئەنجام دا، نازانم بۆ، بەڵام هیچ واهەست ناکەم ئەمە دوایین یاریم بێت'.

فلاڤیا لە ژیانی پیشەگەرایەتی خۆیدا ١١ ناسناوی کەسی و ١٧ ناسناوی دووانەی بەدەستهێناوە.

پێنێتا ماڵئاوایی لە تۆپە زەردەکە کرد
پێنێتا ماڵئاوایی لە تۆپە زەردەکە کرد
پێنێتا ماڵئاوایی لە تۆپە زەردەکە کرد