پياوێكى به‌ته‌مه‌ن ده‌بێته‌ يه‌كه‌مى ماراسۆنى هه‌ولێر

ناوى يه‌كه‌مه‌كه‌كانى ماراسۆنى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر راده‌گه‌يه‌نرێ

ناوى يه‌كه‌مه‌كه‌كانى ماراسۆنى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر راده‌گه‌يه‌نرێ

K24 – ھەولێر

چواره‌مين ماراسۆنى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر له‌ ژێر دروشمى ئاشتى بۆ هه‌مووان، به‌ڵى بۆ ئاشتى و پێكه‌وه‌ ژيان، به‌ سپۆنسه‌رى كۆمپانياى كۆره‌ك تيليكۆم به‌ڕيوه‌چوو.

به‌پێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه ئه‌مڕۆ (30.10.2015) چواره‌مين ماراسۆنى نێوده‌وڵه‌تى شارى هه‌ولێر به‌ به‌شدارى 6 هه‌زار راكه‌ر له‌سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌كان له‌ ژێر دروشتى ئاشتى بۆ هه‌موومان به‌ڵى بۆ ئاشتى و پێكه‌وه‌ ژيان، به‌رێوه‌چوو.

ماراسۆنەكە بە چاودێری زیاتر لە 100 ناوبژیوان بەڕێوە چوو بە سێ ئاست، ئاستی یەكەمیان 5 كیلۆمەتری و ئاستی دووەمیش 10 كیلۆمەترو ئاستی سێیەمیش 21 كیلۆمەتری بوو، له‌ ئاستى يه‌كه‌مدا ئه‌كره‌م محه‌مه‌د، ته‌مه‌ن 80 ساڵ پله‌ى يه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێنا.

 

ناوی یەكەمەكانی ماراسۆنەكە ئه‌مانه‌ن:

 

ئاستی یەكەم 5 كیلۆمەتری:

بەتەمەنەكان: ئەكرەم محەممەد رۆستەم.

خاوەن پێداویستی تایبەتی: تەحسین تەها.

 

كچان:

1- ژیلە رۆستەم.

2- هێلین رەئووف.

3- نەشمیل رەحیم.

كوڕان:

1- ئەحمەد رەعد.

2- نەشوان محەممەد.

3- حەسەن عەلی.

 

ئاستی دووەم 10 كیلۆمەتری:

كچان:

1- رێناس سەعد.

2- بەسما هەدری.

3- نیكی مەلەنگ.

كوڕان:

1- عەلی سەگڤان.

2- حوسێن عەزیز.

3- تەها عەتا.

 

ئاستی سێیەم 21 كیلۆمەتری:

1- محەممەد وەیسی.

2- عەلی ئەحمەد.

3- محەممەد عەبدوڵڵا.

 

يارى ماراسۆن مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵى 490 پێش زاينى، كاتێك جه‌نگ له‌نێوان فارس و يۆنانييه‌كاندا له‌ ناوچه‌ى ماراسۆن له‌ يۆنان سه‌ريهه‌ڵدا، به‌جۆرێك يۆنانييه‌كان توانيان سه‌ربكه‌ون به‌سه‌ر فارسه‌كاندا، و يه‌كێك له‌ جه‌نگاوه‌ره‌كانى يۆنان، به‌ناوى ڤيديبيس بۆ ئه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه‌ بگه‌يه‌نێت به‌ خه‌ڵك و وڵاته‌كه‌ى و پێان بڵێت يۆنانيه‌كان له‌جه‌نگه‌كه‌دا براوه‌ بوون، ماوه‌ى 40 کیلۆمەتر بە پێ رایکرد بۆ گەیاندنی هەواڵەکە، واتە لە ماراسۆنەوە تا ئەسینای پایتەختی یۆنان، به‌جۆريك هێندە رایکردبوو تا ئەوەی تووشی هیلاکیەکی زۆر ده‌بێت، له‌ دواجاردا له‌ساڵى 1896 ده‌بێته‌ بيرۆكه‌ى دروستى بوونى يه‌كيك له‌ ياريه‌كان ئۆڵپياد، يەکەمین مەدالیای ئاڵتوونی ئەم یاریەش یاریزانی یۆنانی سبيريدون لويس بردييه‌وه‌، به‌م بۆنه‌يه‌شه‌وه‌ ياريگايه‌ك به‌ناو ئه‌و ياريزانه‌ دروست ده‌كرێت.

له‌ ئێسته‌دا ماراسۆن بووه‌ته‌ ياريه‌كى وه‌رزشى ساڵانه‌ هه‌موو مانگى ئۆكتۆبه‌ر به‌رێوه‌ ده‌چێت، ئامانجى ماراسۆنه‌كه‌ ئه‌نجامدانى وه‌رزشه‌ له‌پێناو خزمه‌تگه‌یاندن به‌ كۆمه‌ڵگا و مرۆڤایه‌تى.

پياوێكى به‌ته‌مه‌ن ده‌بێته‌ يه‌كه‌مى ماراسۆنى هه‌ولێر
پياوێكى به‌ته‌مه‌ن ده‌بێته‌ يه‌كه‌مى ماراسۆنى هه‌ولێر
پياوێكى به‌ته‌مه‌ن ده‌بێته‌ يه‌كه‌مى ماراسۆنى هه‌ولێر
پياوێكى به‌ته‌مه‌ن ده‌بێته‌ يه‌كه‌مى ماراسۆنى هه‌ولێر
پياوێكى به‌ته‌مه‌ن ده‌بێته‌ يه‌كه‌مى ماراسۆنى هه‌ولێر
پياوێكى به‌ته‌مه‌ن ده‌بێته‌ يه‌كه‌مى ماراسۆنى هه‌ولێر