شاجوانى تايله‌ند كڕنووش بۆ دايكى ده‌با
K24- ژوورى هه‌واڵ
دواى ده‌رچوونى به شاجوانى تايله‌ند، ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ژنۆ و كڕنووش بۆ ئه‌و دايكه‌ى ده‌بات كه به پاره‌ى كرێكارى كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكى شه‌قامه‌كان ئه‌وى پێگه‌ياند.
كانيسا فاسينجى ته‌مه‌ن 17 ساڵ توانى له پێشبڕكێ شاجوانيدا نازناوى "شاجوانى راگه‌ياندن" بۆ ساڵى 2015 له تايله‌ند به‌ده‌ست بهێنێ، به‌و بۆنه‌يه‌شه‌وه كڕنووش بۆ دايكى ده‌بات چونكه خۆى به‌قه‌رزارى دايكى ده‌زانێت.
دوێنى پێنجشه‌ممه (29.10.2015) ماڵپه‌رى "ده‌يلى ميل" به‌ريتانى، بڵاويكردووه‌ته‌وه كه كه دايكى كانسيا به‌بێ ئه‌وه‌ى هيچ يارمه‌تييه‌ك له خه‌ڵكى وه‌رگرێت به پاره‌ى كرێكارى كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكى كۆڵانه‌كان توانويه‌تى بژێوى ژيانيان په‌يدا بكات و ئه‌و كچه په‌روه‌رده بكات، هه‌ر بۆيه كانسيا به تامه‌زرۆوه سوپاسى دايكى ده‌كات و خۆى به قه‌رزارى ئه‌و ده‌زانێت، دواى سه‌ركه‌وتنى ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ژنۆكانى تاوه‌كوو كڕنووشى بۆ به‌رێت، چونكه له ژێر سايه‌ى ئه‌ودا توانويه‌تى بگات به‌م رۆژه‌و نازناوى شا جوانى به‌ده‌ست بهێنێ.