سبه‌ی یارییه‌كانی یۆرۆپا لیگ ده‌ست پێده‌كات
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
سبه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی یۆرۆپا لیگ ده‌ست پێده‌كاته‌وه، له گرینگ‌ترین یاریشدا، هه‌ردوو یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه و ئه‌یاكس، ڕۆبن كازان و لیڤه‌رپوول ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
سبه‌ی پێنجشه‌ممه (5.11.2015)، له یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی یۆرۆپا لیگ له كات 7:00ـی ئێواره دوو یاری ده‌كرێن كه بریتین له (بێشكتاش توركیا ـ لۆكۆمۆتیڤ ڕووسیا)، (كاره‌باك ئه‌گدام ـ ئازه‌ربایجان).
له كات 9:00ـی شه‌و ئه‌م یارییانه ده‌كرێن: (سێلتیك سكۆتله‌دا ـ مولده نۆ‌رویژ)، (ئه‌یاكس هۆڵه‌ندا ـ فه‌نه‌رباخچه توركیا)، (ڕۆبن كازان ڕووسیا ـ لیڤه‌رپوول ئینگلته‌را)، (سیۆن سویسرا ـ بۆردۆ فه‌ڕه‌نسا)، (كراسنۆدار ڕووسیا ـ باوك سالۆنیكا یۆنان)، (دورتموند ئه‌ڵمانیا ـ گیلان گابالا ئازه‌ربایجان)، (كلوب بروج به‌لژیكا ـ لیگا وارشۆ پۆڵه‌ندا)، (ناپۆلی ئیتاڵیا ـ متیولاند دانیمارك)، (دینامۆ مینسك بیلا ڕووسیا ـ ڤیاریال ئیسپانیا)، (ڤیكتۆریا پلزن چیك ـ ڕابپید ڤیه‌ننا نه‌مسا)، (مارسیلیا فه‌ڕه‌نسا ـ سپۆرتینگ براگا پورتوگال).
له كات 11:05 خوله‌كی شه‌ویش ئه‌م یارییانه به‌ڕێوه ده‌چن: (ڕۆزنبێرگ نۆ‌رویژ ـ لازیۆ ئیتاڵیا)، (سانت ئیتیان فه‌ڕه‌نسا ـ دینیرۆ پێترۆڤسكی ئۆكراین)، (تۆتنهام ئینگلته‌را ـ ئه‌نده‌رله‌خت به‌لژیكا)، (سپارتاك براگ چیك ـ شالكه ئه‌ڵمانیا)، (ئوگسبورگ ئه‌ڵمانیا ـ ئه‌لكه‌مار هۆڵه‌ندا)، (ئه‌تله‌تیك بلباو ئیسپانیا ـ پارتیزان بلگراد سڕبیا)، (لیگ یۆزنان پۆڵه‌ندا ـ فیۆرێنتینا ئیتاڵیا).
وه‌رزی ڕابردوو یانه‌ی سیڤییه ناسناوی خوله‌كه‌ی برده‌وه، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌یش ململانێیه‌كی گه‌وره له نێوان یانه‌كان هه‌ست پێده‌كرێت، به‌ڵام تا قۆناخی 16ـی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ناتوانرێت یانه ڕكابه‌ره‌كان بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه ده‌ست نیشان بكرێن.