جولی و پیت مانگی ھەنگوینی لەكەنار دەریا بەسەر دەبەن

Kurd24

K24- ژووری ھەواڵ

فیلمە نوێیەكەی ئەنجێلینا جولی، ئه‌كته‌ری ناسراوی هۆڵیوود، بە ناونیشانی "Bye the sea" بەرھەمھێنراوە، تیایدا جولی و پیت مانگی ھەنگوینی لەكەنار دەریا لە دوورگەیەكی مالتا بەسەر دەبەن.

بۆ یەكەم نمایشی فیلمە نوێیەكەیان لە لۆس ئەنجلۆس فەرشی سووریان داخرا، و به‌ پێشوازییه‌كی گه‌رمه‌وه‌ به‌ره‌و ڕووی ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه‌ی هۆڵیوود چوون.

سیناریۆی فیلمەكە لەلایەن ئەنجێلینا جولی نووسراوە، بەمەش دەبێتە سێیەم جار جولی وەك سیناریست كار بۆ فیلم بكات. لە فیلمەكەدا جولی ڕۆڵی ژنێكی خاوەن ئەزموون لە سەمادا بەناوی "ڤانیسیا" ده‌بینێ و براد پیتی مێردیشی ڕۆڵی نووسەرێك بەناوی "ڕۆلاند" دەبینێت.
فیلمه‌كه‌ رۆمانسیه‌، باس له‌ ژیانی ڤانیسیا ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی واز له‌ سه‌ماكردن ده‌هێنێ، له‌گه‌ڵ ڕۆناڵددا به‌ گه‌شتێك ده‌چنه‌ فه‌ره‌نسا، له‌وێ ده‌گه‌نه‌ شارۆچكه‌یه‌ك و ئاوێته‌ی ژیانی ساده‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ ده‌بن، دانایی ژیانی ئه‌وان ده‌دۆزنه‌وه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌خته‌وه‌ری له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ بۆخۆیان بدۆزنه‌وه‌.