ساڵانە 500 ھەزار كەس له ئێران زیندانی دەكرێن

Kurd24

K24- ژووری ھەواڵ
بەرپرسی ناوەندی زیندانەكانی ئێران رایدەگەیەنێ، ساڵانە 500 ھەزار كەس لەو وڵاتە زیندانی دەكرێن، لە نێو ئەوكەسانەشدا زیاتر لە 70%یان پیشەیەكی دیاریكراویان نییە.


عەلی ئەسغەر جەھانگیر، بەرپرسی ناوەندی زیندانەكانی ئێران، بە ھەواڵنێری ئیرنای گوتووە: "ساڵانە 15 ملیۆن دۆسیه‌ی یاسایی لە دادگه‌كانی ئێران تۆمار دەكرێن و 500 ھەزار كەسیش لەساڵێكدا زیندانی دەكرێن".
بە گوتەی جەھانگیر، چارەنووسی یەك لەسەر چواری ئەو زیندانیانە دیار نییە، تەنانەت حوكمیش نەدراون، بەرپرسی ناوەندی زیندانەكانی ئێران ئەوەشی خستۆتەڕوو" زۆربەی زیندانییەكان نەخوێندەوارو بێكارن.


ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی كە ساڵانە ژمارەی زیندانی كردنی ھاوڵاتیان تێیدا، روو ھەڵكشان دایە، لە ھەمانكاتدا تا ئێستا یاسای لە سێدارەدان لەو وڵاتە جێبەجێ دەكرێت، بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی (قانوون)ی ئێران، ئەو وڵاتە لەریزبەندی ئەو 8 وڵاتانەدایه‌ كە زۆرترین زیندانی تێدایە.