4500 خوێندكار: عبوورمان بۆ بكه‌ن به دوان
K24- ژووری ھەواڵ
ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی تێكڕای زانكۆكانی ھەرێمی كوردستان داوا دەكەن "په‌ڕینه‌وه‌كه‌یان" لەیەك وانەی زیاد بكرێت بۆ دوو وانە.
4500 خوێندكار لەتێكڕای زانكۆكانی ھەرێمی كوردستان داوا لەسەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگرەكەی دەكەن، به‌ته‌نگ داواكه‌یانه‌وه بێت كه بریتییه له زیادكردنی په‌ڕینه‌وه (عبوور) له وانه‌یه‌كه‌وه بۆ دوو وانه.
په‌ڕینه‌وه، سیسته‌مێكه له زۆرێك له زانكۆكانی كوردستان و جیهانیش په‌یڕه‌و ده‌كرێ، به‌هۆیه‌وه خوێندكار ده‌توانێ بچێته قۆناخی داهاتووی خوێندنه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش به خۆشبوون له ده‌رنه‌چوونی له وانه‌یه‌ك یاخوود دوو وانه، له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا یه‌ك وانه ده‌بێته عبوور.
دیاری مەحەمەد، یەكێك لەنوێنەرانی خوێندكاران بە (K24)ی گوت: "بەھۆی خراپیی باردوخۆی ئەمنی و سیاسی لە عێراق كوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاری داوا بەزیادكردنی یەك وانەی عبوور بۆ 2 وانە، ئەمەش لە بەرژەوەندی خوێندكاراندایە بۆیە خوێندكارانی كوردستانیش داوا دەكەن ھەمان بڕیار كوردستانیش بگرێتەوە یاخود وەزارەتی خوێندنی باڵای كوردستان بڕیارێكی ھاوشێوەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بدات".
خوێندكارانی تێكڕای زانكۆكانی كوردستان كه پێویستییان به‌و سیسته‌می عبووره‌یه، یاداشتێكیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كردووە، تیایدا داوا لە سەرۆك وەزیران و جێگرەكەی دەكەن "بێنە سەر خەت" بە مەبستی جێبه‌جێكرنی داوكارییەكانیان.