شاندێكی ئێزیدیان گەیشتە مۆسكۆ

لەگەڵ حكوومه‌تی رووسیا كۆدەبنەوە

K24- مۆسكۆ
شاندێكی باڵای ئێزیدی سەردانی مۆسكۆی پایتەختی رووسیا دەكەن و چەند دیدار و چاوپێكەوتن لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەكە ئەنجامدەدەن.
پەیامنێری (K24) لە مۆسكۆ رایگەیاند كه‌ نیوەڕۆی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ (7.11.2015) شاندی جڤاتی رێحانی ئێزیدیان، كە پێكھاتوون لە بابەشێخ خرتۆ، سەرۆکی جڤاتی رۆحانیی ئێزدییان و مەرجەعی باڵای ئێزدییەکانی جیهان و خەیری بوزانی، بەرێوەبەری گشتیی كاروباری ئێزیدیان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حازم میر تەحسین، نوێنەری میر تەحسین بەگ، گەیشتنە مۆسكۆی پایتەختی رووسیا.
ئەو شاندەی ئێزیدیان بە داوەتی فەرمی لە لایەن كڵێسای ئەرسەدۆكسى رووسی و بە ھاوكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بانگێشت كراون، بڕیاریشە رۆژی 9.11.2015 لەگەڵ میخایل بەگدانۆف جێگری وەزیری دەرەوە ونوێنەری تایبه‌تی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا بۆ كاروباری رۆژھەڵاتی ناوەراست كۆببنەوە، پاشان چاویان بە وەزیری دەرەوە چەند بەرپرسێكی دیكەی مۆسكۆ دەكەوێت.

شاندێكی ئێزیدیان گەیشتە مۆسكۆ
شاندێكی ئێزیدیان گەیشتە مۆسكۆ
شاندێكی ئێزیدیان گەیشتە مۆسكۆ
شاندێكی ئێزیدیان گەیشتە مۆسكۆ
شاندێكی ئێزیدیان گەیشتە مۆسكۆ