دیسان كریستیانۆ هانده‌رانی ڕیال توڕه ده‌كات
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ی یانه‌ی شاهانه‌ی ئیسپانیا ماوه‌یه‌كه باس له داهاتووی خۆی ده‌كات و به دووریشی نازانێت كه قه‌ڵای شاهانه چۆل بكات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (7.11.2015)، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له دیمانه‌یه‌كدا كه به‌شێكی له ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "مه‌رج نییه تا كۆتایی ژیانم له یانه‌ی ڕیال بمێنم، ڕه‌نگه له ماوه‌یه‌كی نزیك ڕۆیشتنی من له یانه‌كه ڕووبدات، به‌ڵام جارێ هیچ بڕیارێكم نه‌داوه."
كریس ده‌شڵێت: "زۆر سه‌رسامم به خولی نایابی ئینگلیزی، هانده‌رانی ئه‌و خوله‌یشم زۆر خۆش ده‌وێت، چونكه ئه‌وان له هاندانی یانه‌كانیان زۆر به‌هره‌مه‌ند و بێ وێنه‌ن."
له به‌شێكی لێدوانه‌كه‌یشدا باسی یاریكردن له خولی ئه‌مه‌ریكا ده‌كا و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه یاریكردن له‌و خوله ده‌رفه‌تێكه و هه‌رگیز دووباره نابێته‌وه، ده‌شڵێت: "ناكرێت تۆ یاریزان بیت و ئه‌م خوله تاقی نه‌كه‌یته‌وه."
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خاوه‌نی 3 جامی زێرینی تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهانه، پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی لشبۆنه‌ی پورتوگالی و مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی كردووه، ئێسته‌یش به گرێبه‌ستێك تا ساڵی 2018 به مانه‌وه‌ی له یانه‌ی ڕیال مه‌درید پابه‌نده.