رووسيا كێ بۆردومان ده‌كا؟
K24- ژوورى هه‌واڵ
فه‌رمانده‌كانی سوپای سووریای ئازاد ده‌ڵێن، بۆردومانه‌كانی رووسیا له سووریا بۆ سه‌ر داعش نییه به‌ڵكو له دژی ئه‌وانه و هاوكات شاره‌زاییه‌كی كاروباری نێوده‌وڵه‌تیش پێیی وایه كه به لای رووسیا مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ئامانجی سه‌ره‌كی نییه، به‌ڵكو مانه‌وه‌ی حكوومه‌ت له دیمه‌شق خودی ئامانجه‌كه‌یه.
نزیكه‌ی دوو مانگه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا ده‌ستیان به بۆردومانكردنی چه‌كدارانی داعش له سووریا كردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی سه‌ربازی سوپای ئازادی سووریا ده‌ڵێن: "به‌شێكی كه‌می هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر داعشه و به‌شه زۆره‌كه‌ی بۆ سه‌ر سوپای ئازاد و خه‌ڵكی مه‌ده‌نییه".
به‌رپرسی یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای ئازاد رایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای هێرشه‌كانی رووسیا و پاڵپشتییكردنی حكوومه‌تی سووریا، به‌ڵام هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د نه‌یانتوانیووه، سوودێكی ئه‌وتۆ له پاڵپشتییه‌كانی رووسیا وه‌ربگرن و ئه‌وان رێگه‌یان له پێشره‌وییه‌كانییان گرتووه.
له‌و باره‌يه‌وه فارس ئه‌لبه‌یووش، فه‌رمانده‌ی لیوای فورسان حه‌ق، ده‌ڵێت: "فڕۆكه‌كان بۆردومان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، نكۆڵی له‌وه ناكه‌ین و كاریگه‌ریشیان هه‌یه، به‌ڵام ئێمه پێمان وایه هیچ پێشڕه‌وییه‌ك له‌سه‌ر زه‌وی روو نادات،چونكه ئێمه پاشه‌كشه ناكه‌ین".
له‌لايه‌كى ديكه‌وه، عه‌قید ئه‌حمه‌د حه‌ماده، گوته‌بێژى سه‌ركردایه‌تی باڵای شۆڕشی سووریا جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه هێرشه‌كانی رووسیا، بۆ سه‌ر داعش نییه، به‌ڵكو رووسیا ده‌یه‌وێت ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی سووریا له‌ناوببات كه شه‌ڕی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن و ده‌شڵێت: له هه‌ر 100 ئامانج كه فڕۆكه‌كانی رووسیا بۆردومانی ده‌كه‌ن، ته‌نیا 3%ى بۆ 4%ى هێرشه‌كان بۆ سه‌ر داعشه، ته‌واوی هێرشه‌كانی دیكه بۆ سه‌ر سوپای ئازاد و هێزه میانڕه‌وه‌كانه، فڕۆكه رووسیه‌كان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و نه‌خۆشخانه و قوتابخانه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج".
له به‌رانبه‌ردا نیكۆلای كۆزنۆڤ، شاره‌زای كاروباری نێوده‌وڵه‌تی و هاوكات ئه‌ندامی ئه‌كادیمای ئۆراسیا، پێیوایه سه‌ركه‌وتنی ئه‌سه‌د، ئامانجی سه‌ره‌كی رووسیا نیيه، به‌ڵكو ئامانجی مۆسكۆ حكوومه‌ته له دیمه‌شق ده‌شڵێت: "مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ئامانجی سه‌ره‌كی رووسیا نییه، به‌ڵكو رووسیا ده‌یه‌وێت حكوومه‌تی ئازادی سووریا بمێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا، له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی دانوستان بكات".
جگه له ئۆپۆزسیۆنی سووریا، له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌گوترێ بۆردومانه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر داعش نییه، به‌ڵكو له دژی نه‌یارانی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌ده.