دایكی كریستیانۆ له باره‌ی كوڕه‌كه‌ی قسه‌یه‌ك زۆر سه‌یر ده‌كا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
دایكی باشترین یاریزانی جیهان ئاشكرای ده‌كا كه ئه‌و كاته‌ی كریستیانۆی له سكدا بووه خه‌ریك بووه بڕیارێكی تراژیدیا بدات و ژیانی كوڕه‌كه‌ی له ناوببات.
ماریا دۆلارس دایكی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالییه، ئه‌و ئافره‌ته له لێدوانێكدا بۆ EL Pais ده‌ڵێت: "ئه‌و كاته‌ی به كریستیانۆوه دووگیان بووم و له سكمدا بوو، خه‌ریك بوو له بار خۆمی به‌رم، چونكه هه‌ستم ده‌كرد كه ناتوانم به‌خێوی بكه‌م."
داكی كریس ئه‌وه‌یشی خستۆته ڕوو كه دكتۆره‌كه ڕازی كردووه كه له بڕیاری له ناوبردنی كوڕه‌كه‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه.
دایكی ده‌شڵێت: "هه‌موو ساڵێك كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دیارییه‌كی تایبه‌ت و به نرخ بۆ ئه‌و دكتۆره‌ی ده‌بات كه ڕێگری لێ كردم كه ئه‌و بڕیاره نه‌ده‌م."
له ئێسته‌دا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ فیلمێكی تایبه‌تی به‌رهه‌م هێناوه كه بڕیاره له‌م نزیكانه له سینه‌مایه‌كانی جیهان په‌خش بكرێت، تێیدا باس له ڕۆڵی دایكی له پێگه‌یاندنی ده‌كات.