جه‌بار ياوه‌ر: پێشمه‌رگه به‌شدارى له رزگاركردنى موسڵ ده‌كا
K24 – ھەولێر
بڕياره پێشمه‌رگه به‌شدار له رزگاركردنه‌وه‌ى موسڵ بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ژوورێكى هه‌مه‌هانگى له هه‌ولێر پێكهێنراوه.
به‌مه‌به‌ستى رزگاركردنى شارى موسڵ له ژێر چه‌كدارانى ريكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، ئه‌ميندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رايده‌گه‌يه‌نێ كه ژوورێكى هه‌مه‌هانگى به به‌شدارى ئه‌فسه‌رانى پێشمه‌رگه و عێراق و هاوپه‌يمانان له هه‌ولێر پێكهێنراوه .
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (7.11.2015) جه‌بار ياوه‌ر، ئه‌ميندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى سه‌ر به‌حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به (K24) گوت: "بڕياردراوه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌شدار بن له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى موسڵ، پرۆسه‌كه‌ش به به‌شدارى هه‌موو لايه‌ك ده‌بێت و ئه‌و بڕياره‌ش له لايه‌ن باڵاترين ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستان دراوه كه ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ش به‌شدار بێت".
سه‌باره‌ت به هۆكارى به‌شدارى كردنى پێشمه‌رگه له رزگاركردنى شارى موسڵ، ياوه‌ر گوتى: "له‌به‌رئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به‌شدارى ده‌كات چونكه موسڵ له عێراق وه‌كوو دڵى داعشه ئه‌گه‌ر ئێمه توانيمان بگه‌ينه دڵى داعش كه‌واته كۆتايى به داعش دێت".
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.