كوڕه به‌ریتانیاییه‌كه خۆی گه‌یانده یاری كۆتایی
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی پاریس له دواساته‌كانی نزیك بۆته‌وه، له ئێسته‌وه ڕووخساری لایه‌نێكی دیاریكراوی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه به دیاركه‌وت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له پاڵه‌وانییه‌تيی تێنسی پاریس، له قۆناخی پێشكۆتایی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌دا داڤید فیرێری ئیسپانی و خاوه‌نی خانه‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی ڕووبه‌ڕووی ئه‌ندی مۆرای به‌ریتانی خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می جیهان بۆوه، دواجار تێنسزانه به‌ریتانیاییه‌كه به 2 كۆمه‌ڵه‌ی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه و خۆشی گه‌یانده یاری كۆتایی.
هه‌ر ئه‌مشه‌و نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی و ستان ڤاڤرینكای سویسری به یه‌ك ده‌گه‌ن، براوه‌ی ئه‌م یارییه له یاریی كۆتاییدا ڕووبه‌ڕووی مۆرای ده‌بێته‌وه.
ده‌ستپێكی پاڵه‌وانێتی پاریس ماسته‌رز، بۆ ساڵی 1968 ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێشتر له ژێرگوشاری فیدراسیۆنی تێنسی فه‌ڕه‌نسا پاڵه‌وانێتیه‌كی دیكه بۆ زنجیره‌كانی ماسته‌رز زیاد كرا، بڕیاریش درا كه پاڵه‌وانێتی " BNP Paribas Masters" كه ئه‌و كات زنجیره‌ی 500 خاڵییه‌كان بوو بكرێته 1000 خاڵی.
یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی چیمه‌نتۆیی به‌ڕێوه ده‌چێت و هاوشێوه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كانی دیكه‌ی تێنس 64 یاریزان له‌سه‌ر ئاستی تاك و 42 له‌سه‌ر ئاستی گرووپ به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌یش هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت.