رووسيا له خه‌مى گه‌شتيارانى خۆيه‌تى
K24- ژوورى هه‌واڵ
ئاژانسی گه‌شتوگوزاری رووسیا رايده‌گه‌يه‌نێ كه له ئێستادا 79 هه‌زار هاووڵاتی رووسیایی له میسرن و په‌یتا په‌یتا له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ رووسیا.
به‌مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى گه‌شتيارانى رووسيايى له ميسره‌وه بۆ رووسيا، ئاژانسى گه‌شتوگوزارى رووسيا رايده‌گه‌يه‌نێ كه 44 فڕۆكه‌يان ناردووه‌ته ئه‌و وڵاته و بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زووتره هاووڵاتيانى رووسيايى په‌يتا په‌يتا له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى غه‌رده‌قه و شه‌رمه‌شيخ بگه‌رێنه‌وه بۆ مۆسكۆ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (7.11.2015) ئولیگ ساڤۆنۆڤ، سه‌رۆكی ئاژانسى گه‌شتوگوزارى رووسيا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: "بڕیارمان داوه 3 نوێنه‌ری ئاژانسه‌كه‌مان ره‌وانه‌ی میسر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته له نوێترین زانیارییه‌كانی سه‌باره‌ت به ره‌وشی گه‌شتوگوزار و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییانی رووسيایی له‌و وڵاته دڵنیا ببینه‌وه".
به‌مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و گه‌شتيارانه، ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ى به ناردنى 44 فڕۆكه‌ى رووسيايى كرد كه 30 فڕۆكه‌يان ناردووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ى غه‌رده‌قه و 14 ى ديكه‌شيان ناردووه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى شه‌رمه‌شێخ له ميسر.
روونیشیكرده‌وه كه وه‌زاره‌تی فریاكه‌وتنی رووسیا هێڵێكی گه‌رمی بۆ گه‌شتیارانی رووس له میسر كردووه‌ته‌وه و له‌و رێگه‌یه‌وه له نوێترین پلانی حكوومه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌یان له‌و وڵاته ئاگاداریان ده‌كاته‌وه.
به هۆی تێكشكانی فڕۆكه‌یه‌كی رووسيا له ئاسمانی سینای میسر، كه‌رتی گه‌شتیاری میسر زیانی به‌ركه‌وتووه و به‌ریتانی و رووسییه‌كان كه بۆ گه‌شت سه‌ردانی میسریان كردبوو، ده‌یانه‌وێت هه‌رچی زووه بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان.