جۆره‌ ڤايرۆسێك له‌ يه‌كێك له‌ وڵاته‌كان كۆتايى پێ دێ

Kurd24

K24- ژوورى هه‌واڵ

رێکخراوی تەندروستی جیھانی، نەمانی نەخۆشی ئیبۆڵای لە وڵاتی سیرالیۆن راگەیاند.

ئەندرێس نۆردسترۆم، بەرێوبەری ئۆفیسی رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە سیرالیۆن، نەمانی ڤایرۆسی ئیبۆڵای بە تەواوی لە سیرالیۆن راگەیاند.

ماوەی 90 رۆژە سیرالیۆن لە ژێر لێکۆڵینەوەی تەواوی رێکخراوی تەندروستی جیھانیدایە، ئەمرۆ 42 رۆژی تێپەڕاند بەبێ ئەوەی ھیچ حاڵەتێکی توشبوون بە نەخۆشی ئیبۆڵا تۆمار بکرێت، دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵەکە لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیھانیەوە، خەڵکی لەسەر شەقامەکان ئاھەنگیان گێرا.

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی پارەوە یەکەم حاڵەتی ئیبۆڵا لە سیرالیۆن تۆمار کرا و نزیکەی 90 ھەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش نزیکەی 4 ھەزار کەسیان گیانیان لەدەستدا.