واشنتۆن.. وه‌زيرێكى رووسيا به مردوويى ده‌دۆزرێته‌وه
K24- ژوورى هه‌واڵ
وه‌زیری پێشووی رۆشنبیری رووسیا به‌مردوویی له هۆتێلێكى واشنتۆن دۆزرایه‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، میخائیل لیستین، وه‌زیری پێشووی رۆشنبیری رووسیا و ملێارديرى به‌ناوبانگى ئه‌و وڵاته له هوتێلى "زه دیبۆن سێركل" شاری واشنتن له وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا به‌مردوویی دۆزرایه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ريكا، باڵوێزخانه‌ی رووسیایان له مردنی لیستین ئاگادار كردووه‌ته‌وه، له ئێستاشدا هه‌ردوولا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له هۆكار و چۆنییه‌تی مردنی ئه‌و ملیاردێره رووسییه‌ن.
میخائیل لیستین له ساڵى 1999 تاوه‌كوو 2004 وه‌زیری رۆشنبیری رووسیا و راوێژكاری راگه‌یه‌ندكاری ڤلادیمێر پۆتین، سه‌رۆكى رووسيا بووه له دامه‌زراندنی "رووسیا توده‌ی"ی ئینگلیزی كه حكوومه‌ت پاڵپشتی دارایی ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌وره كۆمپانیای نه‌وتی رووسی "گاز پڕۆم" بووه.