لێكۆڵینهوه لهسهر "بهلاڕێدابردنی" خۆپیشاندانهكان دهكرێ
K24- ژووری ههواڵ
ئەندامێکی لیژنەی نێخوی پارێزگهی سلێمانی ئاشکرای دەکات، لیژنەکەیان دەستی کردوە بە لێکۆڵینەوە لەسەر بەلارێدابردنی خۆپیشاندانەکەی ئەم دوایەی سنووری پارێزگهی سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و پارتیش ئامادەی خۆی دەربرییووە بۆ پێشکەشکردنی چەندین بەڵگە لەسەر خۆپیشاندانەکان.
دانا شەهید جەزا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر فراکسیۆنی پارتی به (باسنیوز)ی ڕاگەیاندووه كه لیژنەکەیان دەستی کردوە بە لێکۆڵینەوە لەسەر بەلارێدابردنی خۆپیشاندانەکانی سنووری پارێزگهی سلێمانی، ئیدارەی راپەرین و گەرمیان.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گوتیشی: "ئێمە دوای کۆکردنەوەی بەڵگە و لێکۆڵینەوە لەسەر گرژیەکان و کێ کەمتەر خەم بووەو کێش هۆکار بووە بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی خۆپیشاندەران و هێرش بۆ سەر بارەگای حزبی و حکوومی، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکانمان بەڵگەکان ئاراستەی دادگه دهكهین".
لە بارەی بوونی بەڵگە لەسەر گرژیەکان دهڵێ: "یەکێک لەو لایەنانە ئامادەیی خۆی دەربریووە بۆ ڕادەستکردنی بەڵگە لەسەر بەلارێدا بردنی خۆپیشاندانەکان و هێرش بۆ سەر بارەگاکانیان".
ئەو ئەندامەی لیژنەی نێوخۆی ئەنجومەنی پارێزگهی سلێمانی دهشڵێ: "گومان لە خۆپیشاندانەکان هەیە کە بۆچی تەنیا لەو خۆپیشاندەرانە بە زۆری لایەنگری لایەنێک هەن و هێرش بۆ سەر بارەگای لایەنێکە ئەمەش جێگەی گومانە".
لە بارەی ئەو دەنگۆیانەش کە تۆمەتبارانی خۆپیشاندانەکان بە تۆمەتی مادەی تیرۆر مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت گوتی: بۆ ئەوەیان دەبێت دادگا بریار بدات چوونکە لەو خۆپیشاندانانە هاووڵاتی کوژراوە بارەگا سووتاوە چەندین برینداریش هەیە ئەوە دادگا بریار دەدات.
سەرەتای مانگی ڕابردوو، لە سنووری پارێگهی سلێمانی و ئیداری راپەرین و گەرمیان زنجیرەیەک خۆپیشاندان ئەنجام دران و تێدا هێرشکرایە سەر بارەگاکانی پارتی و بەشێک لە بارەگاکان سوتێنراون و ژمارەیەک خۆپیشاندەر شەهید بوون و کادرێکی پارتیش لە گەرمیان شەهید بوو دواتر خۆپیشاندانەکان وەستێنران.