سەرۆكێكی ئیسرائیل مرد
K24- ژووری ههواڵ
ئیسحاق ناڤۆن، سەرۆكی پێشوتری ئیسڕائیل لەتەمەنی 94 ساڵی بەھۆی نەخۆشی دڵەوە گیانی لە دەست دا.
سەرۆكی پێشوتری ئیسڕائیل، لەماوەی ژیانی سیاسیدا چەندان پۆستی سیاسی و دیبلۆماسی وەرگرتوە. جگه لە كاری سیاسی، نووسەریش بووه و به چهندان كتێبی چاپكراوی ههیه.
دوێنی شەممە (7.11.2015) لەماڵەكەی خۆی لە ئۆرشەلیم گیانی لە دەست داوە.
بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆك وەزیارنی ئیسڕائیل، دڵتەنگی خۆی ڕاگەیاندووە و له بهیاننامهیهكدا نووسیویهتی كه مردنی ناڤۆن كۆسپێكی گەوەرەیە بۆ ھەموو ئیسڕائیلییەكان.
ناڤون پێنجەمین، لە سەڵانی 1978 تاوەكوو 1993 سەرۆكی ئیسڕائیل بووە، بنەماڵەی ناڤوون بەڕەچەڵەك خەڵكی مەغریبن، لە دوای دروستبوونی دەوڵەتی ئیسڕائیل لە ساڵی 1948 ڕوویان لە ئیسڕائیل كردووە. شهوی رابردوو له تهمهنی 94 ساڵیدا بههۆی نهخۆشییهوه گیانی لهدهست دا.