پێشمهرگهی كوردستان بۆ له قهتهر گیریان خواردبوو؟
K24- ھەولێر
پزیشكێك لە وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێ كە ئەو پێشمەرگە بریندارانهی لە فڕۆکەخانەی قەتەر گیریان خواردبوو، گەیشتنە ھیندستان.
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (K24) لیوای پزیشک موحسین محەمەد رەشید، بەرێوەبەری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە، گوتی: "ئەو پێشمەرگە بریندارانەی كە لە فرۆكەخانەیەكی وڵاتی قەتەر گیریان خواردبوو، بە سەلامەتی گەیشتنە ھیندستان و چارەسەری پزیشکی وەردەگرن".
ئەوەشی خستەروو كە لە چەند رۆژی داھاتوودا شەش پێشمەرگەی دیكهی بریندار بە مەبەستی چارەسەری پزیشكی رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن.
دوێنێ سێشەمە (9.11.2015) فرۆكەیەك كە ژمارەیەك پێشمەرگەی بریندارای تێدابوو بەرەو ھیندستان دەرۆیشت لە فرۆكەخانەیەكی وڵاتی قهتهر نیشتنهوه، بهپێی ئهو زانیارییانهش كه ئاژانسی ههواڵی رووسی بڵاوی كردبووهوه، لهوێ رێگهیان پێ نهدراوه فڕۆكهخانه جێبهێڵن و پێیان گوتراوه: "قهتهر پردی پهڕینهوه نییه بهرهو هیندستان".
لە سەرەتای شەڕی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی( داعش) ژمارەیەكی زۆر لە پێشمەرگە برینداربوونە زۆربەشیان بەھۆی "مین" و "تی ئێن تی"ەوە برینداربوون، بەشێك لەو پێشمەرگانەش بە ھۆی سەختی برینەكانیان رەوانەی نەخۆشخانەكانی وڵاتانی دیكە دەكرێن.