دانیمارك.. مزگه‌وتێك ده‌كرێته سینه‌ما
K24- كۆپنهاگن
له شاری كۆپنهاگنی وڵاتی دانیماڕك، له یه‌كێك له مزگه‌وته شیعیه‌كاندا، فیلمی "محه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری خودا" نمایشكرا، نمایشكردنی فیلمه‌كه له كاتێكدایه كه به‌رهه‌م هێنانی فیلمه‌كه كاردانه‌وه‌ی له نێو به‌شێك له جیهانی ئیسلامی لێكه‌وته‌وه و هاوكات به گووته‌ی رێكخه‌رانی ڤێستیڤاڵه‌كه، نمایشی فیلمه‌كه بۆ تێگه‌شتنی زیاتری گه‌لانی رۆژئاوایه له خودی چیڕۆكه‌كه و ئاینه‌كه.
فیلمه‌كه له چوارچێوه‌ی ڤێستیڤاڵی كۆپنهاگنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ فیلمه دیكۆمێنتارییه‌كان نمایش ده‌كرێت.
فیلمی محه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری خودا له ئێران به‌رهه‌مهێندراوه و دوای نمایشكردنیشی مشت‌ومڕ و كاردانه‌وه‌ی له نێو به‌شێك له جیهانی ئیسلامی لێكه‌وته‌وه. فیلمه‌كه ماوه‌ی حه‌فت ساڵی خایاندووه تاوه‌كو به‌رهه‌مهێندراوه و بڕی چل ملیۆن دۆلاریشی خه‌رجی بووه.