ته‌وژمی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا به‌رده‌وامه‌

نە سەرما و باران، نە برسیەتی، نە ئەو تراژیدیانەی کە رۆژانە لە رێگادا روودەدەن، ناتوانن ببینە بەربەست
kurdistan24.net

K24- یۆنان
نە سەرما و باران، نە برسیەتی، نە ئەو تراژیدیانەی کە رۆژانە لە رێگادا روودەدەن، ناتوانن ببینە بەربەست لەبەردەم کۆچکردنیاندا.


ئەمانە کۆچبەری سووریا، ئەفغانستان، وڵاتانی ئەفریقا، و عێراقیشی تێدایە.
رۆژانە بە ھەزاران کۆچبەر لە تورکیاوە دەگەنە کەنارەکانی وڵاتانی رۆژھەڵاتی دەریای ئیجە. پۆلیسی یۆنان و مەکۆنیاش دەڵێن چوار رۆژ بوو کۆچبەر زۆر کەم دەبینران بەڵام، لە دوێنێوە کۆچبەران کەتوونەتەوە رێ. لە شەو رۆژێکدا زیاتر لە 18 کاتژمێر چاودێرییان دەکەین.
ئێستا کە وەرزی سەرما و سۆڵە دەستی پێ کردووە خەڵکی زیاتر پێویستیان بە خواردن و جل و بەرگی زستانەیە.
دوای چوار رۆژ راوەستان، دووبارە کۆچبەران رێگەی کۆچیان دەسپێکردەووە و بەرەو بەھەشتی خەونەکانیان رێیان گرتەوەبەر، ئیتر نازانرێ رێگای پر مەترسی کە ھەر رۆژەو تراژیدیایەکی لێ روودەدات، چی لە ھەگبەدایە بۆ کۆچبەران.