پێشمه‌رگه په‌يتا په‌يتا ده‌چێته نێو شه‌نگال
K24 – شه‌نگال
تيمه‌كانى پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى مين، پاڵپشت به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌ره‌و نێو شه‌نگال به‌رێكه‌وتوون.
په‌يامنێرى (K24) رايده‌گه‌يه‌نێ كه تيمه‌كانى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى مين په‌يتا په‌يتا پشكنين بۆ شه‌قامه سه‌ره‌كييه‌كانى شه‌نگال ده‌كه‌ن و به‌ره‌و ناو شه‌نگال به‌رێكه‌وتوون، بۆ ئه‌وه‌ى رێگه بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه پاك بكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌شى راگه‌ياند كه له ئێسته‌دا باره‌گاى لقى 17ى پارتى ديموكراتى كوردستان كۆنتڕۆڵكرايه‌وه.
شه‌نگال قه‌زايه‌كه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ينه‌وايه و ده‌كه‌وێته رۆژئاواى باشوورى كوردستان، زۆرينه‌ى دانيشتوانه‌كه‌ى كوردى ئێزدين، له 3ى ئابى 2014 له‌لايه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) ده‌ستى به‌سه‌ردا گيرا، لەو ڕۆژە بەدواوە نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتی سفیل کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە رفێنران و تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.
دوێنى ئۆپه‌راسيۆنى ئازادكردنى شه‌نگال به به‌شدار 7 هه‌زار 500 پێشمه‌رگه به پاڵپشتى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان ده‌ستى پێكرد، به‌جۆريك 150 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه به‌يه‌كجارى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعش پاككرانه‌وه و زياتر له 100 چه‌كداريشيان لێ كوشتن.