شنگال به‌ته‌واوى كۆنتڕۆڵ ده‌كرێ
K24 – شه‌نگال
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له چوار قۆڵه‌وه چوونه‌ته ناو شه‌نگال و توانيان به‌ته‌واوى كۆنتڕۆڵى بكه‌ن.
په‌يامنێرانى (K24) رايده‌گه‌يه‌نن كه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه دواى ئه‌وه‌ى له چوار قۆڵه‌وه هێرشيان كرده سه‌ر شه‌نگال، توانويانه ته‌واوى قه‌زاكه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و چه‌كدارانى داعشيش به‌ره‌و سووريا هه‌ڵاتوون.
شه‌نگال قه‌زايه‌كه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ينه‌وايه و ده‌كه‌وێته رۆژئاواى باشوورى كوردستان، زۆرينه‌ى دانيشتوانه‌كه‌ى كوردى ئێزدين، له 3ى ئابى 2014 له‌لايه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) ده‌ستى به‌سه‌ردا گيرا، لەو ڕۆژە بەدواوە نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتی سفیل کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە رفێنران و تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.
دوێنى ئۆپه‌راسيۆنى ئازادكردنى شه‌نگال به به‌شدار 7 هه‌زار 500 پێشمه‌رگه به پاڵپشتى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان ده‌ستى پێكرد، به‌جۆريك 150 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه به‌يه‌كجارى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعش پاككرانه‌وه و زياتر له 100 چه‌كداريشيان لێ كوشتن.