ئاڵاى كوردستان له‌ ناو شنگال هه‌ڵده‌كرێ

شه‌نگال 100%ى كۆنتڕۆڵ كرا
kurdistan24.net

K24 – شه‌نگال

دواى كۆنتڕۆڵكردنى قه‌زاى شkگال له‌لايه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ئاڵاى كوردستان له‌نێو شنگال هه‌ڵده‌كرێ.

په‌يامنێرى (K24) رايده‌گه‌يه‌نێ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ توانويانه‌ 100% كۆنتڕۆڵى ته‌واوى قه‌زاى شه‌نگال بكه‌ن و، پێشمه‌رگه‌كان چوونه‌ته‌ سه‌ر باڵاخانه‌كانى شه‌نگال ئاڵاى كوردستان هه‌ڵده‌كه‌ن.

شه‌نگال قه‌زايه‌كه‌ سه‌ر به‌ پارێزگاى نه‌ينه‌وايه‌ و ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاواى باشوورى كوردستان، زۆرينه‌ى دانيشتوانه‌كه‌ى كوردى ئێزدين، له‌ 3ى ئابى 2014 له‌لايه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) ده‌ستى به‌سه‌ردا گيرا، لەو ڕۆژە بەدواوە نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتی سفیل کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە رفێنران و تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.

دوێنى ئۆپه‌راسيۆنى ئازادكردنى شه‌نگال به‌ به‌شدار 7 هه‌زار 500 پێشمه‌رگه‌ به‌ پاڵپشتى فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان ده‌ستى پێكرد، به‌جۆريك 150 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ به‌يه‌كجارى له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعش پاككرانه‌وه‌ و زياتر له‌ 100 چه‌كداريشيان لێ كوشتن.