خوورماتوو شڵه‌ژاوه‌

حه‌شدی شه‌عبی 6 كوردی كوشتووه‌ ژماره‌یه‌كیش ده‌ڕفێنن
kurdistan24.net

K24- ژووری هه‌واڵ
باروودۆخی قەزای خوورماتوو شڵەژانی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و ژمارەی قووربانییەکانیش روو لە زیادبوونە.
بەرپرسانی ئەمنی و ئیداری خوورماتووش بەردەوام لە ھەوڵی ھێورکردنەوەی دۆخەکەن و حەشدی شەعبیش تۆمەتبار دەکەن بە پابەند نەبوونییان بە رێکەوتنەکانەوە .
لە سەرەتای ئاڵۆزییەکانیشەوە 6 ھاووڵاتی و ئاسایشی کورد لە لایەن حەشدی شەعبییەوە شەھیدکراون و زیاتر لە 20 ھاووڵاتی دیکەش بریندار بوونە و ژمارەیەک ھاووڵاتی کوردیش لەلایەن حەشدی شەعبییەوە رفێنراون، ھۆشداری ئەوەش دەدرێت ئەگەر چارەسەری بەپەلەی رەوشەکە نەکرێت ئەوا کارەساتی گەروەی لێدەکەوێتەوە.