خورماتوو.. تەقە لە بارەگاكانی پارتی و یەكێتی دەكرێت

لێژنەیەكی باڵا گەیشتە شاره‌كه‌

K24- خورماتوو
لە درێژەی شەڕ لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە خورماتوو، تەقە لە بارەگاكانی پارتی و یەكێتی و ئاسایش كرا.

پەیامنێری (K24) لە شوێنی رووداوەكە رایگەیاند كه‌ ھێزەكانی حەشدی شەعبی تەقە لە بارەگاكانی لێژنە ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و ئاسایشی پارتی لە شارۆچكەی خورماتوو كرا، ئەوەشی خستەڕوو بەھۆی بەردەوامی تەقەوە نەزانراوە زیانەكانی نەزانراون.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە (14.11.2015) ھێزێكی دیجلەی سوپای عێراق بەرەو خومارتوو جوڵێندرا، بەڵام لە یەكێك لە بازگەكان لە لایەن ھێزی پێشمەرگەوە رێگریان لێ كرا، نیوەڕۆی ئەمڕۆش تەقە لە بارەگاكانی پارتی و یەكێتی كرا لە خورماتوو.
ھەر ئەمڕۆ بۆ بە دواداچوون لە بارەی ئەو كێشانەی كەوتووەتە نێوان ھێزەكانی پێشمەرگە، لێژنەیەكی باڵا كە پێكھاتووە لە نوێنەری ھەرسێ سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سەردانی شارۆچكەی خورماتوویان كردوە.
شەڕ لە نێوان ھێزەكانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە خورماتوو دروست بووە، بە پێی زانیارییەكان لە سەرەتاى ئاڵۆزییەکانەوە شەش هاوڵاتى و هێزەکانى ئاسایش لە لایەن حەشدى شەعبییەوە شەهیدکراون و20 دیکەش بریندار بوونە، زیاتر لە 60هاوڵاتى دیکەى کوردیش وەکوو بارمتە لە لایەن حەشدى شەعبییەوە دەسبەسەر کراون.