دوزخورماتوو.. هاووڵاتيان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه
K24 – دوزخورماتوو
ئه‌و هاووڵاتيانه‌ى زيانيان به‌ركه‌وتووه قه‌ره‌بوو ده‌كرينه‌وه‌و ديله‌كانى نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدى شه‌عبيش ده‌گۆڕدرێنه‌وه.
په‌يامنێرى (K24) رايده‌گه‌يه‌نێ كه له ئێسته‌دا جارێكى ديكه رێككه‌وتن له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى و ئيدارى دوزخورماتوو كرا، كه ئه‌ركى سه‌رشانى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى بريتييه له هێنانه خواره‌وه ئه‌و قه‌ناس به‌ده‌ستانه‌ى كه له‌سه‌ر باڵاخانه‌كان داياناون و هه‌روه‌ها له‌به‌رانبه‌ريشدا پێشمه‌رگه هاووڵاتيانى خورماتوو هێور بكاته‌وه به‌جۆرى بارودۆخه‌كه ئارام بكه‌نه‌وه.
راشيگه‌ياند رێككه‌وتنێكى ديكه ده‌كرێ له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و هاووڵاتيانيه‌ى كه زيانيان به‌ركه‌وتووه و هه‌روه‌ها گۆڕينه‌وه‌ى ئه‌و ديلانه‌ى نێوان حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
گوتيشى: له‌سه‌ره‌تاى ئاڵۆزييه‌كانه‌وه تاوه‌كوو ئێسته 8 هاووڵاتى كورد شه‌هيد بوونه و 20ى ديكه‌ش برينداربوون، 70 هاووڵاتى كورديش له‌لايه‌ن حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى دوێنى 35 له هاووڵاتيانه ئازادكران وه‌كوو هه‌نگاوى يه‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌مڕۆ حه‌شدى شه‌عبى رێككه‌وتنه‌كه‌ى دووباره شكاند و هاووڵاتييه‌كى ديكه‌ى شه‌هيد كرد و يه‌كێكى ديكه‌شى بريندار كرد بۆيه پابه‌ند نه‌بوون به‌و رێككه‌وتنه‌ى دوێنێ.
روونيشى كرده‌وه كه له ئێسته‌دا دۆخى خورماتوو جێگيره و هيچ ديارده‌يه‌كى چه‌كدارى و ته‌قه‌مه‌نى له‌نێوان هه‌ردوولادا نه‌ماوه
رۆژى (12.11.205) ژمارەیەک چەکدارى حەشدى شەعبى بە ئۆتۆمبێل بە بازگەیەکى هێزى پێشمەرگەدا تێپەڕیوون و سەربارى ئەوەى رانەوەستان تەقەیان لە پێشمەرگەکان کردووە و پێشمەرگەیەک بریندار بوو، هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان په‌لامارى دوكانى خه‌ڵكى سڤيلى كوردى ئه‌و ناوچه‌يه‌ياندا و سووتانديان، به‌مه‌ش هاووڵاتيانى كورد و پێشمه‌رگه‌ى ئه‌و ناوچه‌يه‌ى توڕه‌كرد و لێان هاته‌نه ده‌ست و بووه هۆى دروست بوونى شه‌ڕ له‌نێوانيان.
دوێنێ شەممە (14.11.2015) نوێنەرانی كورد و شیعە لە شاری خورماتوو، كۆبوونەوە و لەسەر ئەوە رێكەوتبوون كە كۆتايی بە ئاڵۆزییەكان و كێشەكانی نێوانیان بێنن و كار بۆ ئارامكردنەوەی بارودخی شارەكە بكەن، بەڵام ئەمڕۆ ھێزەكانی حەشدی شەعبی جارێكی دیكە ھێرشیان كردە سەر كوردەكان و دوو كەسیان شەھید كردن.