ئۆباما: دەرگا داخستن بەرووی کۆچبەراندا خیانەتە لە بەھا باڵاکانمان"

ھێرشەکانیان چرتر دەکەنەوە بۆ لەناوبردینی داعش

K24- ژووری ھەواڵ

باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند كە دەرگا داخستن بەرووی کۆچبەراندا خیانەتە لە بەھا باڵاکانیان، ھێرشەکانیان چڕتر دەکەنەوە بۆ لەناوبردینی داعش.

لە وتارێکدا لە كۆبوونەوەی لوتکەی G20 باراک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، لە بارەی قەیرانی سووریا و کێشەی کۆچبەران،  رایگەیاند" دەرگا داخستن بەروی کۆچبەراندا خیانەتە لە بەھا باڵاکانمان. ھەروەھا داوای لە وڵاتان کرد ھاوکاری زیاتری پەنابەرانی سووریا بکەن.

لە بارەی جەنگ دژ بە داعش ئاشکرایکرد، نابێ بەرەو پێشچونەکانی شەڕی دژ بە داعش نادیدە بگرین، لەمەودواش ھێرشەکانمان چڕتر دەکەینەوە بۆ لەناوبردنی رێکخراوی داعش، وتیشی، پێشتریش فەرمانی زیادکرنی ئۆپەراسیۆنی ھێزە تایبەتەکانم دەرکردووە، سەرۆکی ئەمریکا، جەختی کردەوە، ئەوەی پێویست بێت دەیکەن بۆ پاراستنی ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی.

ئەو گوتانەی باراك ئۆباما، لە میانی بەشداریكردنی بوو لە لوتكەی G20 كە رۆژی 15.11.2015 لە ناوچەی بەلەكی شاری ئەنتاڵیا لە توركیا بەڕێوەچوو، تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانیش تاوتوێكردنی تیرۆر و مەترسیەكانی بوو لەسەر جیھان.