فەڕەنسا ھێرشەكانی بۆ سەر داعش چڕتر دەكاتەوە

كەشتی گەلی شارلی دیگۆل ڕەوانەی كەنارە ئاویەكان دەكا

K24- ژووری ھەواڵ

سەرۆكی فەڕەنسا رایدەگەیەنێ كە بۆ چڕكردنەوەی ھێرشەكانیان بۆ سەر داعش، كەشتی گەلی "شارل دیگۆل" ڕەوانەی كەنارە ئاوییەكان دەكەن.

 دوێنی دووشەممە (16.11.2015) فڕانسوا ئۆلاند سەرۆك كۆماری فەڕەنسا، لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەیدا رایگەیاند، كە فەرەنسا كەوتووتە حاڵەتی شەڕكردن، داواشی كرد كە باری نا ئاسای بۆسێ مانگ درێژ بكرێتەوە.

لە وتارەكەیدا ئۆلاند ئاماژەی بەوەدا كە فەڕەنسا نایەوێ تەنھا گەماڕۆی داعش بدات، بەڵكو دەیەوێ بنكەكانی داعشیش وێران بكا.

بۆئەو مەستەش بڕیاریدا دوو رۆژی دیكە كەشتیگەلی "شارلی دیگۆل" رەوانەی كەنارە ئاوییەكان بكا، بە ئامانجی چڕكردنەوەی ھێرشەكانیان بۆسەر بنكە و بارەگاكانی داعش.

لە وتەكانیدا سەرۆكی فەڕەنسا چەند ھەنگاوێكی وڵاتەكەی ئاشكرا كرد، بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی تووند، وەك دامەزراندنی پۆلیسی زیاترو كەم نەكردنەوەی بوودجەی گشتی وەزارەتی بەرگری،  دیپۆرتكردنەوەی ئەو پەنابەرانەی كە بیری توندڕەویان ھەیە، و لێسەندنەوەی ڕەگەز نامە لێیان.

ئەم وتانەی سەرۆكی فەڕەنسا دوای ئەوەدێت كە لە  12.11.2015پاریس كەوتەبەر ھێرش و تەقینەوەی تیرۆرستان، ژمارەیەكی زۆر كوژیار و برینداری لێكەوتەوە، دوای رووداوەكەش رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) كردەوەكەی خستە ئەستۆی خۆی.