توركيا.. سهدان ههزار منداڵى پهنابهر له خوێندن دادهبڕێن

K24 – ئهنقهره
بە گوێرهى ئاماری ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە توركیا و شارەكانی باكووری كوردستان, زیاتر لە 700ھەزار منداڵی ئاوارەی سوريا لەبەر خراپی باری ئابووریان و نەزانینی زمانی توركی, لە مافی خوێندن بێبەش بوون.
راپۆرتهكه له بارهى پەنابەرانهوه ئامادەكراوه و تێيدا رێكخراوهكانى كۆمهڵى مهدهنى دەڵێن: لە توركیا 700ھەزار منداڵی پەنابەر ھەن.
لەنێويشیاندا تەنھا 200ھەزار پەنابەر دەتوانن بخوێنن، بەڵام ئەوانیديكه بەھۆی جیاوازی زمان و خراپی باری ئابووریان نەیان توانیوە بڕۆنە بەر خوێندن.
پارێزەری مافناس عەبدولحەلیم یەڵماز, دەڵێت: لە ئەوروپا پەنابەران دوای تەواوكردنی كاروباری پێویستی پەنابەران بۆ پەروەردە منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بخوێنن و ھەموو ئاسانكارييهكيان بۆ دەكرێت.
گوتيشى: لە توركیا پەروەردەكردنی پەنابەران لە قوتابخانەكان ھەیە, بەڵام كەموكورتیان زۆرە.
یەڵماز به پێويستيشى زانى ھەموو منداڵانی كورد و عەرەب بە زمانی دایكیان بخوێنن.
روونيشيكردهوه, وەزارەتی پەروەردەی توركیا، لە قۆناغی سەرەتايی بۆ پەروەردەكردنی منداڵانی پەنابەر یاسای نوێی ھەبێت، منداڵان دەست بەخوێندنی سەرەتايی بكەن بە زمانی دایكیان, بەڵام بەداخەوە بەھۆی خراپی بژێوی پەنابەران و نەزانینی زمان ناتوانن بڕۆنه بهر خوێندن.
زارا بارۆ, لە قوتابخانەیەكی تایبەت بە پەنابەران لە ئهستهمبوڵ مامۆستايه و وانە بە خوێنداكارانی پەنابەر دەڵێتەوە، ئهو لهو بارهيهوه گوتى: لە قوتابخانەكانی تایبەت بە پەنابەرانیش جگە لە زمانی توركی بەھیچ زمانێكی ديكه ناخوێندرێ، ئەمەش كێشەیەكی سەرەكیيە و منداڵانی پەنابەر ناتوانن بخوێنن.
ئاماژە بەوهشدەكات, ئهو كێشهيه سهر دهكێشێت بۆ لهناوچوون و لهبيرچوونهوهى زمانى دايكيى و بهو هۆيهوه كاتێك منداڵان دەگەڕێنەوە وڵاتەكانیان زمانی دایكیان نازانن, ئەوەش كێشەیەكی گەورەیە.
ھەرلە ڕاپۆرتەكەدا داوا لە حكوومەتی توركیا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كراوه، بۆ منداڵانی پەنابەر كێشەكانی پەروەردە چارەسەربكەن و ژمارەی قوتابخانەكانی تایبەت بە منداڵانی پەنابەری بیانی زیاتر بكرێن.