فوئاد مه‌عسووم واژووكردنى كارتى نيشتيمانى ره‌تكرده‌وه

K24 – به‌غدا:
سه‌رۆك كۆمارى عێراق ياساى تايبه‌ت به كارتى نيشتيمانى گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و داوايكرد, هه‌موارى مادده‌ى تايبه‌ت به پێكهاته‌كان بكرێت.
له سه‌ر داواى ژماره‌يه‌ك پێكهاته‌ى ئاينيى و نه‌ته‌وه‌يى و چه‌ند كوتله‌يه‌كى سياسى, سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسوم, واژووكردنى ياسايى كارتى نيشتيمانى ره‌تكرده‌وه.
سه‌رۆك كۆمار, داوايكردووه, ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به ره‌شنووسى ياساكه‌دا بچێته‌وه و مادده‌ى 26ى ئه‌و ياسايه هه‌موار بكاته‌وه به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ بنه‌ما سه‌ره‌كييه‌كانى مافى هاووڵاتيبوون و پێكهاته‌كان بگونجێت.
گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار, خاليد شوانى, له به‌ياننامه‌يه‌كدا, كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست K24 كه‌وتووه, روونيكردووه‌ته‌وه, سه‌رۆك كۆمار له په‌رۆشيى بۆ بنه‌ماى هاووڵاتيبوون و پاراستنى مافى پێكهاته ئاينييه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقييدا, ياساكه‌ى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا به هۆى جياكارى نێوان پێكهاته‌كان ژماره‌يه‌ك له پێكهاته و كوتله سياسييه‌كانى ناو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داوايان له سه‌رۆك كۆمارى عێراق فوئاد مه‌عسووم كردبوو, ياساى كارتى نيشتيمانى په‌سند نه‌كات, كه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئاراسته‌ى كردبوو.