داوودئۆغڵۆ حكومه‌ت پێكده‌هێنێت
K24 – ئه‌نقه‌ره:
سه‌رۆك كۆمارى توركيا, ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، به فه‌رمى ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى توركيا راسپارد.
ئه‌ردۆغان، له ميانى كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، له كۆشكى سه‌رۆكايه‌تى توركيا، داوايكرد، سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشوو، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ ده‌ستبه‌كاربێت بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى 64ى حكومه‌ت له سه‌رده‌مى كۆمارييدا.
سه‌رۆكايه‌تى كۆمار، له ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خۆى بڵاويكردووه‌ته‌وه، به فه‌رمى داوودئۆغڵۆ بۆ ئه‌و پرسه ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت، سه‌رۆك وه‌زيرانى راسپێردراو، سبه‌ى و دوو سبه‌ى هه‌وڵه‌كانى بخاته‌گه‌ڕ بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى حكومه‌ت.
ئه‌و راسپاردنه دواى ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ى تشرينى دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌رى 2015، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى توركيا سوێندى ياساييان خوارد.
دانيشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى توركيا، به ئاماده‌بوونى 550 په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه‌چوو و يه‌ك به يه‌ك سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران سوێندى ده‌ستووريان خوارد.
ده‌نيز بايكال (77 ساڵ)، وه‌ك به‌ته‌مه‌نترين په‌رله‌مانتارى خولى ئه‌مجاره‌ى په‌رله‌مانى توركيا، سه‌رۆكايه‌تى دانيشتنه‌كه‌ى كرد و دواى دانانى چه‌پكێك گوڵ له‌سه‌ر مه‌زارى مسته‌فا كه‌مال دامه‌زرێنه‌رى توركيا، يه‌كه‌م په‌رله‌مانتار بوو، كه سوێندى ده‌ستوورى خوارد.
ماوه‌ى 13 ساڵه پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى توركيا، كه ره‌وتێكى ئيسلامييانه به‌سه‌ر پارته‌كه‌دا زاڵه، له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت و يه‌كلايه‌نه حكومه‌ت پێكده‌هێنێت.