مه‌سروور بارزانی: هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كانی پاریس زه‌نگی به‌ ئاگاهێنانه‌وه‌ن بۆ رۆژئاوا

”هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كانی پاریس پێویسته‌ ببنه‌ زه‌نگی به‌ ئاگاهێنانه‌وه‌ بۆ وڵاتانی رۆژئاوا”
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/c370c2f1-5505-4a17-bcc5-de53846893f3/MesrourBarzani.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر

راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند پێویسته وڵاتانی رۆژئاوا زیاتر بێنه پێشه‌وه بۆ شه‌ڕكردن دژی چەكدارانی داعش،  گوتیشی : هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كانی پاریس پێویسته‌ ببنه‌ زه‌نگی به‌ ئاگاهێنانه‌وه‌ بۆ وڵاتانی رۆژئاوا

مەسروور بارزانی راوێژكاری ئه نجوومەنی ئاسایشی هه رێمی كوردستان له چاوپێكه وتنێكدا له گه ڵ كه ناڵی بی بی سی كه رۆژنامه نووسی ناوداری بەریتانی جیم میوه ر له گه ڵی ئه نجامداوه ده ڵێ: هیوادارم ئه و رووداوه تیرۆرستییه ی له پاریس روویدا بۆ وڵاتانی رۆژئاوا ببێته زه نگی به ئاگا هێنانه وه.

بارزانی كه له شارۆچكه ی شنگاله وه ئه م دیداره ی كردووه گوتی: ئه گه ر وڵاتانی رۆژئاوا ئاماده ش نه بن هێزی سه ربازی بنێرن بۆ شه ڕكردن دژی داعش، به ڵام پێویسته هاوكاری زیاتری هێزه كوردییه كان له باشوور و رۆژئاوای كوردستان بكرێت.

مه سروور بارزانی گوتیشی: ناتوانین بڵێین داعش به ته واوی لاواز بووه، ڕاسته لێره و له وێ كۆنترۆلی له چه ند ناوچه یه ك له ده ستداوه، به ڵام ئه وان شێواز و تاكتیكی كاری نوێی تیرۆر به كاردینن، بۆیه پێویسته به ته واوی له ژێر فشار دابن و هه وڵی له ناوبردنیان بدرێت.